|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 11:37 |
|
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه خۆشووشتن به ئاوى به‌فراو یان توانه‌وه‌ى پارچه به‌فرێك له‌ناو حه‌وزى خۆشوشتندا ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى باش یارمه‌تى هێوركردنه‌وه‌ى حاله‌تى ئازارى ماسولكه‌كان ده‌دات ، پاش ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی .
توێژه‌ران له زانكۆى نیۆیۆركى ئه‌مریكى ده‌لێن" زیادبوونى رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئاوى به‌ستوو یان حه‌مامى پارچه‌ى سه‌هۆل له نێوان وه‌رزشواناندا ، به‌سوودترین هه‌ڵبژاردنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كان و هه‌وكردن .
جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ى 366 كه‌س ئه‌نجامدراوه ، وه بۆیان ئاشكرابووه كه ئه‌وانه‌ى به ئاوى به‌ستۆ یان سه‌هۆل به‌ند پاش ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی خۆیان شوشتووه ، ئه‌وا ئاستى ئه‌و ئازار‌و هه‌وكردنه‌ى له‌كاتى ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی تووشیان هاتووه ، به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبووته‌وه ، له‌چاو كه‌سانى تردا .
|