|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 11:37 |
|
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه خۆشووشتن به ئاوى به‌فراو یان توانه‌وه‌ى پارچه به‌فرێك له‌ناو حه‌وزى خۆشوشتندا ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى باش یارمه‌تى هێوركردنه‌وه‌ى حاله‌تى ئازارى ماسولكه‌كان ده‌دات ، پاش ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی .
توێژه‌ران له زانكۆى نیۆیۆركى ئه‌مریكى ده‌لێن" زیادبوونى رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئاوى به‌ستوو یان حه‌مامى پارچه‌ى سه‌هۆل له نێوان وه‌رزشواناندا ، به‌سوودترین هه‌ڵبژاردنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كان و هه‌وكردن .
جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ى 366 كه‌س ئه‌نجامدراوه ، وه بۆیان ئاشكرابووه كه ئه‌وانه‌ى به ئاوى به‌ستۆ یان سه‌هۆل به‌ند پاش ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی خۆیان شوشتووه ، ئه‌وا ئاستى ئه‌و ئازار‌و هه‌وكردنه‌ى له‌كاتى ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی تووشیان هاتووه ، به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبووته‌وه ، له‌چاو كه‌سانى تردا .
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 17 شوبات 2012 12:45 |
|
توێژه‌ران هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تواناى شه‌ربه‌تى فراوله‌ى كێوى وه‌ك ماده‌یه‌كى پارێزه‌رى خۆراكى سروشتى ، ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى دژه به‌كتریا له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئه‌و به‌كتریانه‌ى له گۆشتى قیمه‌كراوى مانگادا ده‌ڕوێن ، وه لێكۆلینه‌وه‌ى كاریگه‌ریه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌مبرگى گۆشتى مانگا .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران ئه‌گه‌ر گۆشتى مانگاى پێكهاتوو له به‌كتریا له‌گه‌ل شه‌ربه‌تى فراوله تێكه‌لاو بكرێت و ئینجا بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژ له ژێر 4 پله‌ى گه‌رمى هه‌لبگیرێت ، ئه‌وا ئه‌و به‌كتریایه له ڕۆژی یه‌كه‌م و سێیه‌م و پێنجه‌م بۆ رێژه‌ى سفر كه‌م ده‌بێته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاشكراشى كرد ، ئه‌گه‌ر فراوله‌ى كێوى به رێژه‌ى جیاوازى نێوان (2,5% و 7،5%) له‌گه‌ل رێژه‌ى به‌كتریا هه‌لبگیرێت ، ئه‌وا كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌كتریاكان .
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 12:14 |
|
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه تیمێكى توێژه‌ران له ولاتى چیلى ئه‌نجامیان داوه ، ئاشكراى كردووه كه حاله‌تى ده‌روونى ئافره‌تى دووگیان په‌یوه‌ندى به حاله‌تى ده‌ستنیشانكردنى ڕه‌گه‌زى له‌دایكبووه‌وه هه‌یه كه ئایا كوڕه یان كچ ، نه‌ك سیسته‌مى خۆراك كه پێشتر ڕاگه‌یانرابوو .
تیمى توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌له ئافره‌تێكى دووگیان ئه‌نجام داوه پاش تووشبوونى ولاته‌كه‌یان به حاله‌تى بومه‌له‌رزه ، دواتر بۆیان ئاشكرابووه كه ئافره‌تانى دووگیان زیاتر تووشی فشارى ده‌روونى ده‌بنه‌وه‌و زۆربه‌شیان منداڵه‌كه‌یان به كچ ده‌رده‌چێت .
جێی باسه ئه‌م لێكۆلینه‌وه زانستیه له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى گۆڤارى "فام- ئه‌كتویل"ى فه‌ره‌نسی بلاوكرایه‌وه .
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 12:09 |
|
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ڕێپێدانى منداڵی ته‌مه‌ن 20 مانگى تا شه‌ش ساڵ و نیوى له ده‌ستنیشانكردنى خواردن به‌بێ ئه‌وه‌ى دایك و باوك هاوكارى بكه‌ن ، ئه‌وا له داهاتوودا ده‌بێته هۆكارێكى ئیجابی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى خۆراكى ته‌ندروست .
به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه كه تۆڕی هه‌والى CNN بلاویكرده‌وه هاتووه ، كه ڕێگه‌پێدانى منداڵ له ده‌ستنیشانكردنى خواردن ، به‌ماناى هه‌ڵبژاردنى خۆراكى ناته‌ندروست له نێوان ئه‌م خواردنانه‌دا ناهێت ، وه پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان ژماره‌یه‌ك خواردنى پێكهاتوو پێشكه‌ش به منداله‌كانیان بكه‌ن ، وه‌كۆ میوه‌و خه‌زره‌وات و خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به پرۆتینات و ئاسن له‌وانه‌ش هێلكه .
لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 155 منداڵ ئه‌نجام دراوه ، ئاشكراى كردووه كه ئه‌و منداڵانه‌ى به‌ستى دایك و باوكیان ڕاسته‌وخۆ به‌بێ به‌كارهێنانى ملاك خواردنیان پێدراوه ، ده‌توانن خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به كاربۆهیدراتى پێویست بۆ گه‌شه‌ى منداڵ ده‌بین بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ى به‌هۆى ملاكه‌وه خواردنیان پێدراوه ، ئه‌وا خواردنى شیرین و پێكهاتوو له رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كى سلبى بۆسه‌ر ته‌ندروستى منداڵ و كێشى هه‌یه .
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 12 شوبات 2012 12:24 |
|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه ، كه خواردنه‌وه گازیه‌كان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه ، به‌وه‌ى كه مه‌ترسی تووشبوون به ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی داخرانى درێژخایه‌نى سییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه .
توێژه‌ران له زانكۆى "ئه‌دیلید" له‌كاتى چاودێرى كردنى 17 هه‌زار كه‌سی سه‌رووى ته‌مه‌ن 16 ساڵیه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنه‌رانى خواردنه‌وه گازیه‌كان و ئاوى كانزاى زیاتر تووشی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی داخرانى درێژخایه‌نى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، وتیشى ، كه زیاتر له 10%ى به‌شدابوانى لێكۆلینه‌وه‌كه داوایان لێكرابوو كه ڕۆژانه نیو لیتر خواردنه‌وه‌ى گازى بخۆنه‌وه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ى برێكى زۆرى خواردنه‌وه‌ى گازى به‌كارده‌هێنن به رێژه‌ى 1،2 جار زیاتر تووشی ڕه‌بۆ و 1,7 جار زیاتر تووشی قه‌پات بوونى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى ئه‌م خواردنه‌وه‌یه به‌كارناهێنن .
زانایان له‌كۆتایدا وتیان ، ئه‌م مه‌ترسیه په‌یوه‌ندى به بڕی به‌كارهاتووى خواردنه‌وه گازیه‌كانه‌وه هه‌یه ، چونكه هه‌رچه‌نده زیاد خواردنه‌وه گازیه‌كان بخۆرێته‌وه ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه‌ش زیاتر ده‌بێت .
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |