|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:52 |
|
له‌پێناو باشتر هامۆوی شۆی هاوڵاتیان یابه‌نیه‌کان هه‌رده‌م به دوای رێگای باشتر‌و خێراتر ده‌گه‌رێن، ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌دا ده‌بینین شه‌قامێکه که به‌ناوچه‌ند ته‌لارێك ره‌ت ده‌بێت.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 17 شوبات 2012 13:21 |
|
توێژه‌ره‌وه‌كانی سه‌نگافوره رۆبۆتێكیان دروستكرد كه ده‌توانێت سه‌ركه‌وتووانه نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ئه‌نجام بدات. رۆبۆته‌كه دوو ده‌ستی هه‌یه‌و له‌رێی ده‌مه‌وه ده‌برێته ناو گه‌ده‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌و له‌كاتێكدا كه به‌ده‌ستێكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه ده‌گرێت، ده‌سته‌كه‌ی تریشی خانه‌كه ده‌بڕێت. رۆبۆته‌كه كامێرایه‌كی له‌سه‌ره‌و پزیشكێك له‌رێی شاشه‌یه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵی ده‌كات. لۆرێنس هو پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌سه‌نگافوره رایگه‌یاند، رۆبۆته‌كه یارمه‌تیده‌ربووه بۆ ئه‌نجامدان 5نه‌شته‌رگه‌ری له‌هندستان‌و هۆنگ كۆنگ.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 12:20 |
|
به‌ئامانجی نوێخوازی و گۆرنگاری له فۆرمی وێنه‌کانی فه‌یسبووک ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ،چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵسان به گۆڕێنی شێوه‌ی پیشاندانی وێنه.
ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک هاوشێوه‌ی گۆارنکاریه‌کانی ئه‌م دوایه وه‌کو تایم لاین ، که له یه‌ن به‌کارهێه‌رانه‌وه به شتێکی نه‌خوازارو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
جێگای ئاماژه پێکردنه پێشتر ئه‌و کاته‌ی کۆمێنتت له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ک نوسیبا ، ئه‌وا وێنه‌که له‌سه‌ره‌وه و کۆمێنته‌که‌ش له خواره‌وه به‌دیار ده‌که‌ت ، به‌ڵام له‌م گۆڕانکاریه نوێیه وێنه‌که لای چه‌په و کۆمێنتیش لای ڕاست ده‌نوسرێت.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 10:39 |
|
توێژەرێكی سنگافۆری تایبەت بە دروستكردنی مرۆڤی دەستكرد توانی ئامێرێك بدابهێنێت كە دەتوانێت ماچ لەنێوان ژن و مێردەكان بگوازێتەوە كاتێك دوور دەبن لەیەك. لەكاتێكدا هەندێك كەس وای دەبینن كە ڕێگایەكە بۆ بەرگرتن لەخیانەتی ژن و مێردەكان لەیەكتری كاتێك لەبارو دۆخێك‌دا ناچار دەبن بۆماوەیەكی درێژ لەیەكتر جیاببنەوە، هومان سامان داهێنەری ئەو ئامێرە پێ وایە كەسی گەشتیار چارەسەری گونجاو دەدۆزێتەوە لەم ئامێرەدا كاتێك دەتوانێت لەدوورەوە خێزانەكەی ماچ بكات. هومان ناوی لەو ئامێرە ناوە "پەیامبەری ماچ" كە سیمایەكی خڕی هەیە لەسەر شێوەی كەروێشك دوو گوێچكەو دوو چاوی هەیە، لەوەگرنگتر دوو لێوی پانی هەیە كەلەسلیكۆن دەستكرد دروستكراوە لەكاتی بەركەوتندا زۆر هەستیارە. بۆ ئەوەی ئەو ئامێرە كاربكات پێویستە هەریەك لەژن و مێرد ئەو ئامێرەیان لەلابێت ، كاتێك كەسی یەكەم لیوی ئامێرەكە ماچ دەكات لێوی ئامێرەكەی تر دەجوڵێتەوە لاسایی جوڵەی لێوەكان دەكاتەوە، كە وا لەكەسی دوەم دەكات بیخاتە سەر ڕومەتەكانی یاخود لێوی هەست بەجوڵەكانی دەكات وەك ئەوەی كەسەكە لەگەڵیدا بێت . پسپۆڕێكی نەخۆشیەكانی دەرونی لەسەر ئەو ئامێرە دەڵێت، ئەو ئامێرە ناتوانێت هاوكار بێت لەدروستكردنی حاڵەتی هەستكردن لەنێوان دوو كەسدا، چونكە هەستە مرڤایەتیەكان پێویستی بە ئامادەبونی هەردوو لایە بۆ تەواوكردن ، هەروەها هۆشیاریدا لەوەی كە ئەو ئامێرە ببێتە هۆی لادان لەهەڵسوكەوت، كاتێك دەبێتە جێگرەوەیەك بۆ پەیوەندییە سروشتیەكان لەنێوان دوو ڕەگەزدا.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
چوار شەممە, 08 شوبات 2012 10:21 |
|
هەردوو كۆمپانیای گۆگڵ و فەیسبوك ڕایانگەیاند، بەپێ ی فرمانی دادگای هندستان ناچاركران بەسڕینەوەی ناوەڕۆكێك كە خراپە دەكات بە هەستە ئاینییەكان. لەنێوان 21 ماڵپەڕی ئەلكترۆیدا هەردوو كۆمپانیای گۆگڵ و فەیسبوك ڕوبەڕوی داوایەكی دادگا بونەوە لەشاری نیودلهی هندستان بەو پێیەی تاوانبار كراون بە بڵاوكردنەوەی هەندێك وێنە كە پێدەچێت تێكچونی تایفەگەری لێبكەوێتەوە. موفتیەكی وتەبێژ بەناوی ماڵی زانستی دیوبیند كە سكاڵای تۆماركردوە لەدادگا دەڵێت ، هەندێك وێنە شێوه‌ی خوای هندۆس و پێغمبەر محمد (ص) و هەندێ كەسایەتی ئاینی تری ناشرین كردوە. گۆگل بە دادگای وتی ئەو لاپەڕانەی دەركردوە كە ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتۆتەوە. هەردوو كۆمپانیای لەڕاپۆرتێكدا ڕایانگەیاند كە هەنگاوەكە بەپێی ئەو سیاسەتەیە كە ملكەچی فرمانی دادگا بێت، هەروەك كۆمپانیای فەیسبوك ئەندیا ڕاپۆرتی ملكەچی پێشكەش بە دادگا كردوە هەربۆیە هەردوو كۆمپانیا دەڵێن لەسەر ئەو بنەمایە نابێت هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەدژیان ئەنجامبدرێت.
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |