ئێمە هەمانە 30 میوان سەرهێڵ

مۆدەی ڕەنگەكانی قژ بۆ ساڵی 2012 پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 27 کانونی دووەم 2012 10:09

گرنگی و ئامادەكاری بۆ ستایلەكانی قژ، بەشێكی گرنگە لەجوانی و ئەركەكانی خانمان، لەوەی چۆن بتوانن خزمەتی قژیان بكەن و لەنزیكەوە كاری بۆ بكەن، كە ببێتە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی تەسریحە و شێوازەكانی قژ، لەڕێگەی دەست نیشانكردنی ستایلی قژ لەچ جۆرە مۆدە و تەسریحەیەك بێ، ئەمەش هەنگاوی یەكەم دەبێ، هەروەها بۆ هەنگاوی دووەمیش، ئەو جۆرە ڕەنگە هەڵدەبژێرین كە لەگەڵ جۆری قژ و ستایلەكەی گونجاو دەبێ، بۆیەكردن یان ڕەنگكردنی قژ یەكێكە لەهەنگاوە جوانەكان كە سوودێكی گەورەی هەیە لەجوانكردنی قژ، چونكە هەندێك خانمان ڕەنگە لەڕەنگی قژی خۆیان بێزار ببن و ئیتر دەكرێ لەڕەنگێكی دیكەوە قژیان بۆیە بكەن، لەساڵی ڕابردوو مۆدەی قژ ڕەنگكردن یان بۆیە كردن ئەوەندە گرنگی نەبوو، بەڵام لەمۆدە و ستایلی ئەمساڵ، زیاتر مۆدەكە دەردەكەوێتەوە و ڕەنگكردن یەكێك دەبێ لەهەنگاوەكانی جوانكاری بۆ قژ، ئەو ڕەنگانەی زیاتر بایەخی پێدەدرێ لەسەرەتای ئەو ساڵەوە ئەوانەن: سوور – قاوەیی- خەنەیی- زەردی كاڵ – تێكەڵی نێوان ڕەش و قاوەیی.

س / گوڵان

بینراوه: 326
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !