ئێمە هەمانە 27 میوان سەرهێڵ

خانمان
هەڵبژاردنی كراسەكانی ڕۆژی مارەبڕین پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 10 شوبات 2012 10:42

زیاتر بخوێنەوە مارەبڕین، یەكێكە لەگرنگترین ڕۆژەكان بۆ خانمان و كچان، دەبێ بە جوانترین شێوە و دیمەن دەربكەون، ئەمەش پێویستی بە دابینكردنی جوانترین جلوبەرگ و كەرەستە و ئێكسسوارەكان دەبێ، یەكێك لەگرنگترین بەشەكانی ڕۆژی مارەبڕین، ئەو جلەی كە خانمی بووك دەیپۆشێ، وەك مۆدەیەكی جوان و قەشەنگ دەبێ، كراسەكانی ئەو ڕۆژە لەشێوە و ستایلەوە پێویستی بەڕازاوەیی و كارامەیی هەیە، ئەمەش لەڕێگەی ڕەنگ و شێوەی كراسەكەیە، كەچی لەزۆر حاڵەتی تردا، تا چەند گرنگی بەماكیاژ و ئێكسسوارەكان بدەیت، بەڵام كاتێك كراسەكە جوان و ڕازاوە نەبێ، دەبێتە هۆی شێواندنی جوانی ئەو خانمە لەڕۆژی مارەبڕین، بۆیە گرنگترین ئەرك لەو ڕۆژە هەڵبژاردن و دەستنیشانكردنی كراسێكە كە لەگەڵ شێوەی جەستە و ڕەنگی ڕووخسار و یان ئەو ماكیاژەی هەڵیدەبژێری گونجاو بێ، یەكێك لەو هەڵبژاردنانە پێویستی بە مۆدەیەكی جوان و ڕازاوەیە ئەویش ئەو جۆرە ڕەنگەیە بۆ كراسەكە، ئاگاداربوون لەو لایەنە وادەكات كراسێكی ڕازاوە و بەنرخ و شایستەت لەبەر بێ لەڕۆژی مارەبڕیندا.

س / گوڵان

 
مۆدەی ڕەنگەكانی قژ بۆ ساڵی 2012 پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 27 کانونی دووەم 2012 10:09

زیاتر بخوێنەوە گرنگی و ئامادەكاری بۆ ستایلەكانی قژ، بەشێكی گرنگە لەجوانی و ئەركەكانی خانمان، لەوەی چۆن بتوانن خزمەتی قژیان بكەن و لەنزیكەوە كاری بۆ بكەن، كە ببێتە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی تەسریحە و شێوازەكانی قژ، لەڕێگەی دەست نیشانكردنی ستایلی قژ لەچ جۆرە مۆدە و تەسریحەیەك بێ، ئەمەش هەنگاوی یەكەم دەبێ، هەروەها بۆ هەنگاوی دووەمیش، ئەو جۆرە ڕەنگە هەڵدەبژێرین كە لەگەڵ جۆری قژ و ستایلەكەی گونجاو دەبێ، بۆیەكردن یان ڕەنگكردنی قژ یەكێكە لەهەنگاوە جوانەكان كە سوودێكی گەورەی هەیە لەجوانكردنی قژ، چونكە هەندێك خانمان ڕەنگە لەڕەنگی قژی خۆیان بێزار ببن و ئیتر دەكرێ لەڕەنگێكی دیكەوە قژیان بۆیە بكەن، لەساڵی ڕابردوو مۆدەی قژ ڕەنگكردن یان بۆیە كردن ئەوەندە گرنگی نەبوو، بەڵام لەمۆدە و ستایلی ئەمساڵ، زیاتر مۆدەكە دەردەكەوێتەوە و ڕەنگكردن یەكێك دەبێ لەهەنگاوەكانی جوانكاری بۆ قژ، ئەو ڕەنگانەی زیاتر بایەخی پێدەدرێ لەسەرەتای ئەو ساڵەوە ئەوانەن: سوور – قاوەیی- خەنەیی- زەردی كاڵ – تێكەڵی نێوان ڕەش و قاوەیی.

س / گوڵان

 
كڵاو و سەروبەست ستایلێكی هەردەم تازەی كوردی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
یەک شەممە, 15 کانونی دووەم 2012 10:49

زیاتر بخوێنەوە كەرەستەی جوانكاری كوردەواری بەچەندەها ڕێگە و كاری جوانكاری دیزاین و ئامادەكاری بۆ كراوە، ئەمەش وادەكات كە ببێت بەیەكێك لەو ستایلە كۆنانەی كە لەگەڵ سەردەمی پێشوو و ئێستادا بگونجێ، ئەمەش لەئێكسسوار و شێوازەكانی دانانی مۆدەیەكی شایستە و شیاوە تاوەكو لەگەڵ كەلتور و هێماكانی كوردەواری بگونجێ، كڵاوەكانی سەر یان سەروبەست، ئەوانەش دەبن بەیەكێك لەمۆدەی ئێكسسوارەكانی ڕازاندنەوە و گەشاندنەوەی قژی سەری خانمان، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ جلی كوردی، یان ئەو جلانەی لەستایلە كوردییەكانەوە نزیكن دەبەسترێت، لەم ڕێگەیەدا دەكرێ جوانییەكی ڕەها بەدی بكەین لەكڵاوەكان و پاشە سەر و سەروبەستەكان، كە لەچەندین دیمەنی جۆراجۆر و ڕازاوە پێكدەهێنرێن و دەبن بەیەكێك لەمۆدە جوانەكان لەستایلی كۆن و تازەی كوردی، كە دەكرێ لەگەڵ سەردەمی ئێستاش بگونجێ و لەبۆنە و یادە تایبەتی و گشتییەكان بپۆشرێن و بەجوانترین مۆدەش كاری خۆیان بەجێ بگەیەنن.

س  گوڵان

 
ماكیاژی سادە ستایلێـكی قەشەنگ و شایستە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
یەک شەممە, 15 کانونی دووەم 2012 10:46

زیاتر بخوێنەوە جۆری ماكیاژەكان وادەكەن كە شێوازەكانیان جیاوازیان لەگەڵ یەك هەبێ، بەتایبەت كاتێك جۆرە ماكیاژێك دەردەكەوێ یان ئامادەدەكرێ كە لەشێوە كلاسیكەكانەوە دەگۆڕێ و ستایلێكی دیكە دەگرێتە بەر، هەندێك جار دەتوانین لەماكیاژە سادەكانەوە جوانترین دیمەنی جوانی دیاری بكەین، بەتایبەت ئەوانەی پێستی ڕووخساریان ناسكە و بەبێ ماكیاژ جوانتر دەردەكەوێ، دانانی ئەساسێكی سادە، یان تۆخ دەكرێ گەورەترین ماكیاژی لێوە دەربكەوێ، بەتایبەت كاتێك ڕەنگەكان دژی یەكتر دەبن، یان ڕەنگێك لەوەی دیكە زەقتر دەبێ، بۆ نموونە: ئەگەر توانیمان ڕەنگی ئەساس لەڕەنگی زێڕی یان نزیك لەزەرد یان قاوەییەكی كراوە بێ، هەروەها ڕەنگی لێویش سوورێكی تۆخ بێ، لەنێوان ئەو دوو ڕەنگەدا، ستایلێكی هێمن و جوان لەماكیاژێكی سادە دروست دەبێ، چونكە تۆخی ڕەنگی سوورەكە، وادەكات كە ڕەنگی ئەساسەكە بەتەواوی دەرنەكەوێ و جوانییەكە بەرەو ڕەنگە سوورەكە بچێ، ئەو وێنەیەش نموونەی ئەو جۆرە ماكیاژەیە كە بۆ ئاهەنگ و شوێنە گشتییەكان دەكرێ بەكاربهێنرێ.

س / گوڵان

 
ئێكسسوارەكانی قژ لەشێوەی گوڵ و پەپوولەدا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
شەممە, 24 کانونی یەکەم 2011 11:50

زیاتر بخوێنەوە تا چەند گرنگی بەجوانی قژ بدەی، زیاتر لە ڕاددەی جوانی و مۆدەی ڕووخسارەوە زیاتر دەبێ، چونكە جوانی ڕووخسار پابەندە بەجوانی قژ و ماكیاژ، لێرەدا دوو هۆكاری پێویست هەن بەماكیاژ و قژ، سەبارەت بە ماكیاژ بریتییە لەڕەنگەكان و شێوازی ئەو ماكیاژەی بەكاریدەهێنی، هەروەها بۆ قژیش جۆری ئەو ستایلە لە تەسریحە، یان ئەو ئێكسسوارانەی بەكاردەهێنرێ بۆ بەستاندنی قژ، كە ئەویش دیمەنێكی گرنگ و ڕازاوەی هەیە لەجوانی تەسریحەكانی قژ، ئێكسسواری تۆقە و بەستەبەری قژ، دیمەنێكی بەرچاو و بەرزی هەیە، چونكە لەسەر قژ دەخسترێ و زیاتر دەردەكەوێ، ئەمەش وادەكات جێگەی سەرنج و تێڕوانین بێ، بۆیە شێوازی ئەو ئێكسسوارانە تاچەند ڕازاوە و جوان بێ، لە مۆدە و تازەگەرییەكانی ئێكسسوارەكانی قژنزیكتر دەبێتەوە، یەكێك لە شایستەترین ئێكسسوارەكان بۆ قژ، بریتییە لە ئێكسسواری شێوەی گوڵ و پەپوولە و یان شێوەیەكی سادە كە بەشێكی زۆر لەقژ داپۆشێ.

 
«دەستپێکنیشاندان1234داهاتووکۆتایی»

JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !