| ته‌مه‌نی(100) ساڵه‌و یاری ماراسۆن ده‌کات |
|
|
|
| بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی | |||
| هەینی, 10 شوبات 2012 10:57 | |||
|
فوجا سینگ نازناوی به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی ماراسۆن پێدار، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه له وڵاتی هۆنگ کۆنگ توانی 10 کیلۆمه‌تر ڕا بکات، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که فوجا له دایکبووی ساڵی 1911یه، به‌و پێیه‌ش ته‌مه‌نی ناوبراو زیاتر له سه‌د ساڵه.
له‌کۆتایی راکردنه‌که‌ی، سینگ رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی به که‌سێکی ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆر ئاگای له ته‌ندروستی خۆیه‌تی و ته‌نیا سه‌وزه‌واتیش ده‌خوات، به‌ڵام ناوبراو هه‌تا ئێستا ناوی نه‌خراوه‌ته‌وه کتێبی گینسه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا دادوه‌رانی تۆماری گینس ناسنامه‌ی فه‌رمی سینگ-یان نه‌بینیووه. بڵاوی بکه‌وه
به ئیمێڵ بینێره
بینراوه: 95 (0)
![]()
|













