|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:58 |
|
یانەی بەرشەلۆنە بەتۆمارکردنی 4 گۆڵی ئەستێرەکەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە کۆی 5 گۆڵ، یانەی ڤالێنسیا لە خولی ئیسپانیا تێک دەشکێن.
شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوە و گەڕی 24ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا لە یاریگەی کامپ ن‌و مێوانداریی یانەی ڤالێنسیا کرد و توانی بەئەنجامی 5-1 گۆڵ یارییەکە بباتەوە و دووبارە باڵادەستی خۆی لە یاریی تۆپی پێی بنوێنێ، پێشتریش هەردوو یانەکە لە یاریی چووندا کە لە 21ی ئەیلوول/سێپتێمبەری پارساڵ هاتە ئەنجامدان بە 2 گۆڵ یەکسان بووبوون.
میسی لەو یارییەدا ئاستێکی بەرزی پێشکێش کرد و توانی سوپەر هاتریک بۆ یانەکەی لە خولەکانی 22، 27، 76 و 85 تۆمار بکا و گۆڵی پێنجەمی یانەکەش لەلایەن چاڤی هێرناندز ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاست لە خولەکی 90 هاتە تۆمارکردن، تاکە گۆڵی یانەی ڤالێنسیاش لە خولەکی 9 لەلایەن پابلۆ بیاتی هاتە تۆمارکردن.
بەم ئەنجامە یانەی بەرشەلۆنە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی رکابەری لە خولی پلە یەکی ئیسپانیادا بۆ 10 خاڵ کەم کردەوە و ئێستە بە 51 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکانە.
میسی بەتۆمارکردنی ئەو 4 گۆڵە کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 27 گۆڵ و بەجیاوازی گۆڵێک لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایی لە ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی خولەکە دێ.
هەر لە گەڕی 24ی خولی پلە یەکی ئیسپانیادا دوێنێ یەکشەم چەند یارییەکی تر هاتنە ئەنجامدان، گرانادا (4-1) ریال سۆسیداد، ئەتلەتیک بیلباو (3-0) مەلەگە، ریال مایۆرکا (4-0) ڤیاریال، سپۆرتینگ خیخۆن (1-1) ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤانتی (3-5) رایۆ ڤالیکانۆ.
ئەمڕۆ هەر لە چوارچێوەی یارییەکانی ئەم گەڕەی خولی پلە یەکی ئیسپانیادا سات 23:00 بەکاتی ناوەخۆ یانەی ریال زەراگۆزا مێوانداریی یانەی ریال بیتیس دەکا.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 17 شوبات 2012 13:07 |
|
لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالانسیا یاریی ژماره 200 ئه‌نجام ده‌دات و ده‌بێته لاوترین یاریزانی به‌رشه‌لۆنه كه له‌خولی ئیسپانیدا بگاته یاریی ژماره 200. رۆژی یه‌ك شه‌ممه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌ناو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڤالانسیا ده‌كات، له‌و یاریه‌دا لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی ژماره‌ی یاریه‌كانی له‌خولی ئیسپانیدا ده‌گاته 200 یاریی و ده‌بێته منداڵترین یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌مێژودا كه ژماره‌ی یاریه‌كانی بگه‌یه‌نێته 200. میسی له‌ته‌مه‌نی 24 ساڵ و 240 رۆژی‌دا یاریی ژماره 200 ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام پێشتر چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵ 236 رۆژی‌دا یاریی ژماره 200ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجام داوه.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 12 شوبات 2012 12:06 |
|
لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی رایگه‌یاند، كه چاره‌سه‌ركردنی هه‌زار برینداری ده‌ستی رژێمی سوریا ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی سوریا كه داوای لادانی رژێمی به‌عسی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، رۆژانه سه‌تان كه‌س له‌و وڵاته به ده‌ستی سه‌ربازه‌كانی ئه‌و رژێمه ده‌كوژرێن.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 10 شوبات 2012 10:57 |
|

فوجا سینگ نازناوی به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی ماراسۆن پێدار، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه له وڵاتی هۆنگ کۆنگ توانی 10 کیلۆمه‌تر ڕا بکات، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که فوجا له دایکبووی ساڵی 1911یه، به‌و پێیه‌ش ته‌مه‌نی ناوبراو زیاتر له سه‌د ساڵه.
له‌کۆتایی راکردنه‌که‌ی، سینگ رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی به که‌سێکی ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆر ئاگای له ته‌ندروستی خۆیه‌تی و ته‌نیا سه‌وزه‌واتیش ده‌خوات، به‌ڵام ناوبراو هه‌تا ئێستا ناوی نه‌خراوه‌ته‌وه کتێبی گینسه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا دادوه‌رانی تۆماری گینس ناسنامه‌ی فه‌رمی سینگ-یان نه‌بینیووه. |
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 10 شوبات 2012 10:37 |
|
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی ئاشكرای كرد فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاندووە. دەستلەكاركێشانەوەی كاپیلۆ دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ د‌یڤید برنستینی سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی هات كە بۆ لێكۆڵینەوە لە بڕیاری یەكێتییەكە بە لێسەندنەوەی نیشانەی كاپتنی لە جۆن تێری كاپتنی هەڵبژاردەكە دەریكردبوو دوای ئەوەی ئەو یاریزانە تۆمەتبار كرا بە گوتنی وشەی رەگەزپەرستی بە فێردیناندی بەرگریكەری یانەی كوینز پارك رینجەرز. یەكێتییەكە گوتی دەستلەكاركێشانەوەی فابیۆی قبووڵ كردووە لەو كۆبوونەوەیەدا كە ماوەی كاتژمێر و نیوێكی خایاندووە. كاپیلۆ بە بڕیاری یەكێتییەكە بۆ لێسەندنەوەی نیشانەی كاپتنی لە جۆن تێری رازی نەبوو و ئەوەش لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرا كرد. یەكێتییەكە گوتی كاپیلۆ لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ و بە درێژایی ماوەی كاركردنی وەك راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە پیشەگەرانە مامەڵەی كردووە و هیوای خواست ئەو راهێنەرە لە كارەكانی داهاتوویدا سەركەوتوو بێت. دەستلەكاركێشانەوەی كاپیلۆ كێشەیەكی گەورە بۆ یەكێتییەكە دروست دەكات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەكی گونجاو، بە تایبەت كە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هاوینی ئەمساڵ بەشداری یۆرۆی 2014 دەكات.
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |