ئێمە هەمانە 18 میوان سەرهێڵ

چاندنەوەی زمان بۆ مرۆڤێك لە سعودییە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
یەک شەممە, 22 کانونی دووەم 2012 10:38

تیمێكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی عەسیری سعودییە توانییان زمان بۆ نەخۆشێك بچێنن كە تووشی شێرپەنجە ببوو.

دكتۆر فوئاد عەبباق، سەرپەرشتیاری گشتی نەخۆشخانەكە رایگەیاند كە لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەدا، زمانی نەخۆشەكەیان بڕیوە، ملەكەیان لە گرێ لیمفاوییە توشبووەكان پاككردووەتەوە ، دواتریش جوانكارییان بۆ كردووەو زمانەكەشیان چاندووەتەوە لە رێگەی چینێكی ئەستوری پێستەوە كە لە رانی نەخۆشەكەیان وەرگرتووە، پاشتریش دەمار و مولولەی خوێنیان لە رانەوە گەیاندووەتە زمانەكەی .

راوێژكاری جوانكاری دكتۆر مەریع قەحتانی، راوێژكاری جوانكاری سەبارەت بەو نەشتەرگەرییە گوتی، دوای هەوڵێكی زۆر لەلایەن تیمە پزیشكییەكەوە، نەشتەرگەرییەكە سەركەوت، كە یەكەمین جارە نەشتەرگەرییەكی لەو جۆرە لە سعودیە ئەنجامبدرێت. ئاماژەی بەوەشكرد كە تەمەنی نەخۆشەكە 65 ساڵ بووەو پێویستی بە نەشتەرگەری بووە.

هەروەها دكتۆر مەریع راشیگەیاند كە توانیویانە نەشتەرگەرییەكی گەڕاندنەوەی پەنجەش بۆ منداڵێكی تەمەن 5 ساڵ ئەنجامبدەن، كە لە رووداوێكدا پەنجەی نێوەڕاستی دەستی لێببووەوە، نەشتەرگەرییەكەش زۆر ورد بووەو ماوەی 7 كاژێری خایاندووە.

بینراوه: 116
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !