|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 17 شوبات 2012 12:57 |
|
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی پانا، ساڵانه زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن كۆرپه‌ی ناكام له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پێش كاتی دیاریكراو له‌دایك ده‌بن، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی راِپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، ساڵانه زیاتر له 13 ملیۆن كۆرپه‌ی ناكام له‌جیهاندا له‌دایك ده‌بن، هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته 85% مه‌رگی ئه‌م كۆرپه ناكامانه‌ی جیهان له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقا ڕووده‌دات، ئه‌مریكای باكوریش به‌پله‌ی دووه‌م دێت.
به‌وته‌ی پسپۆڕان، كه‌مخۆراكی‌و نه‌بوونی چاودێری‌و هه‌وكردنی كاتی سكپڕی له‌دایكاندا، ده‌بێته هۆی زووتر له‌دایكبوون‌و كێشی كه‌می كۆرپه‌له.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ژنانی ئه‌مریكا به‌هۆی سكپڕبوونیان له‌دوای 35 ساڵییه‌وه له‌كاتی هێلكه‌دانان‌و جێگیربوونی وێلاَشدا ده‌رمان به‌كارده‌هێنن، بۆیه ده‌بێته هۆی زیادبوونی نیشانه‌كانی سكپڕی‌و منداڵ بوون.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 10 شوبات 2012 11:17 |
|
كچێكی نۆ ساڵانی ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ییه‌كی رواندنی شه‌ش ئه‌ندامی له‌شی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. كچه‌كه ناوی ئالانا شیفینیله‌و له2008ه‌وه تووشی لوویه‌كی ده‌گمه‌ن و مه‌ترسیدار بووه‌و، به‌هۆیه‌وه گه‌ده، سورێنچك، جگه‌ر، په‌نكریاس، رێخۆڵه‌باریكه‌و ریخۆڵه ئه‌ستوره‌ی تووشی نه‌خۆشی كردبوو. نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له بۆستن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 14كاتژمێری خایاندووه‌و ئه‌ندامه‌كانیش له‌كه‌سێَكی خۆبه‌شه‌وه وه‌رگیراون.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 10 شوبات 2012 10:52 |
|
له وڵاتی ئه‌مریکا دەرزییەکی نوێ کە لە خانە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمکەوە ئامادەکراوە، توانیویەتی نزیکەی 20 لەسەدی ئەو لووە لاببات کە هەمان نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی دروست کردووە.
(بریان زیرنیکی) توێژەری بەرپرسی توێژینەوەکە لە زانکۆی بنسلڤانیا گوتی: 85 لەسەدی نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمک لە جۆری لابدە کە سەرەتای شێرپەنجەی مەمکە، پەرچەکرداری بەرگرییان هەبووە دوای دەرزییەکە.
توێژەران خرۆکە سپییەکانی خوێنیان لە 27 نەخۆشی شێرپەنجەی لابدە وەرگرت لە جۆری ئێچ ئی ئار 2 و دوای ئەوە کاریان کرد لەسەر چالاککردنی و لێدانی دەرزی بە بڕی کەم لە جۆری پرۆتینی ئێچ ئی ئار 2 و هەر نەخۆشێک 4 دەرزی جیاوازی لە ماوەی 4 هەفتەدا لێدرا و دواتر نەشتەرگەری دەرهێنانی ئەو لووەیان بۆ کرا کە لە شێرپەنجەکە مابووەوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوت کە 5 نەخۆش بەتەواوی ئاسەواری نەخۆشییەکەیان لەلەشدا نەماوە و سیستمی بەرگری لەشیان بەسەریدا سەرکەوتووە و ئەوانیتریش نەخۆشییەکە بە رێژەی 20 لەسەد کەمی کردووە لە لەشیاندا.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 02 شوبات 2012 11:28 |
|
پزیشكانی بیر‌و حاڵەتێكی نامۆیان ئاشكراكرد، بە دۆزینەوەی كۆرپەیەك لەسكی منداڵێكی سێ ساڵان، تیمە پزیشكیكە توانیان بە سەركەوتوی كۆرپەكە لەمنداڵەكە جیابكەنەوە. پزیشكی نەشتەرگەری وتی كۆرپەكە نە بەكام بووە كاتێك چۆتە ناو سكی كۆرپەكەی ترەوە لەناو ڕەحمی دایكی‌دا مێشك و سییەكان و ڕیخۆڵەی گەشەی نەكردوە، بەڵام دەركەوت كە قژ و چاوەكان و هەندێك ئێسكی هەیە،هەروەك كێشی لەیەك كیلۆگرام زیاترە و درێژییەكەی 25 سەنتیمەترە، وتیشی لە(500000) منداڵابوندا یەك حاڵەتی وا ڕودەدات.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 02 شوبات 2012 11:03 |
|
منداڵێك له وڵاتی به‌ریتانیا له‌دایكبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دڵۆپه خوێنێک له له‌شیدا هه‌بێت و دکتۆره‌کانیش سه‌ریان له‌م حاڵه‌دا سه‌یره‌دا سورماوه.
رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه: منداڵێک به‌ناوی (ئۆلیڤه‌ر) له‌دایکبووه، که تووشی نه‌خۆشییه‌کی ده‌گمه‌ن بووه به‌هۆیه‌وه هه‌رچی خوێن له‌جه‌سته‌یدا بووه، له‌ناو منداڵدانی دایکیدا وشکببووه‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |