|
بڵاوکراوهتهوه له لایهن : بهڕێوبهری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:14 |
|
ئێوارەی 11/2/2012 لە گەڕەكی گڵنجانی رانیە، ژنێكی تەمەن 22 ساڵ بەناوی ساكار عومەر لە تەنیشت لانكی منداڵە پێنج مانگییەكەی كوژرا. خوشكی ساكار دەڵێ “مێردەكەی كوشتوویەتی”، مێردی ساكاریش كە گوللەیەك لە چەناگەی خۆی داوەو لەسەری دەرچووەو چاوێكی دەرپەڕیوە، ئێستا لە دۆخێكی مەترسیداردایە و لەسلێمانی لە نەخۆشخانەیە.
ساوێن، خوشكی ساكار كە یەكەم كەسبووە چووەتە ماڵی خوشكی و تەرمەكەی بینیوە، بۆ (رووداو) گوتی “كە چوومە ژوورەوە جەستەی ساكار بە خوێنەوە لە تەنیشت لانكی منداڵەكەی كەوتبوو، ئەو پەڕۆیەی بەسەر لانكەكەدا درابوو رەنگی لە سپییەوە ببووە سوور، كەچی منداڵەكە لەناو لانكەكەدا هیچی لێنەهاتبوو، زاواكەشمان زۆر بە ئاسایی دانیشتبوو، چاوێكی دەرپەڕیبوو، جگەرەیەكی بەدەستەوە بوو”.گوتیشی “ گۆرانی خستبووە سەر مۆبایلەكەی و دەنگەكەی تەواو بەرزكردبووەوە”.
س / ڕووداو
|