|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 15 کانونی دووەم 2012 11:17 |
|
شێخ محه‌مه‌د ئه‌لنوجێمی بن ناسر ئه‌لشارحی، باوکێکی سعودییه و به‌هۆی که‌مده‌رامه‌تی خێزانه‌که‌ی، له‌راگه‌یاندراوێکدا له‌سه‌ر تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک رایگه‌یاند: کوره‌که‌ی به (20) ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت و هه‌ر که‌سێک ئه‌و بره پاره‌یه‌م بۆ دابین بکات، ئه‌وا کوره‌که‌می پیشکه‌ش ده‌که‌م.
دوای ئه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د ئه‌لنوجێمی بن ناسر ئه‌لشارحی، تووشی مایه‌پووچی هات و بریاریدا، که به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارییه‌ی تووشی هاتووه، منداڵه‌که‌ی بفرۆشێت و دواتر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی سعودی و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تووشی ره‌خبه‌یه‌کی زۆر هات.
دواتر شێخ محه‌مه‌د ئه‌لنوجێمی بن ناسر ئه‌لشارحی تووشی ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هات و رایگه‌یاند که هه‌رگیز منداڵه‌که‌م نافرۆشم، به‌ڵام ئه‌و کاره‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی وڵات بۆ خۆم رابکێشم، که ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی یارمه‌تیم ناده‌ن و من ئێستا بێ کار و پاره‌م و ناتوانم پێداویستی رۆژانه‌م بۆ ماڵ و منداڵم دابین بکه‌م.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، ده‌سه‌لاتدارانی ئیسلامی سعودی رایانگه‌یاند: هاوڵاتی له هه‌ر کێشه‌یه‌کدا بێت نابێ داوای گفرۆشتنی منداڵه‌کی بکات و ئه‌م کرده‌وانه جێگای قبوڵ کردن نییه.
|