|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 13:05 |
|
جۆنی واشنتۆن پیاوێكی ئه‌مه‌ریكاییه پاش 50ساڵ بیركردنه‌وه، ئینجا وێرای داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات. دوای ته‌واوبونی مه‌ڕاسیمی ماره‌بڕینه‌كه‌ش جۆنی 83ساڵان به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند من په‌له‌م له‌بڕیاره‌كه‌مدا نه‌كردووه، چونكه ناتوانم به‌په‌له هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بنێم، بۆیێ به‌له‌سه‌رخۆیی بیرمكرده‌وه تا 100% قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌م لادروستبو ده‌مه‌وێت به‌درێژایی ژیانم له‌گه‌ڵ ئه‌لیسی خێزانمدا بژیم.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:14 |
|
ئێوارەی 11/2/2012 لە گەڕەكی گڵنجانی رانیە، ژنێكی تەمەن 22 ساڵ بەناوی ساكار عومەر لە تەنیشت لانكی منداڵە پێنج مانگییەكەی كوژرا. خوشكی ساكار دەڵێ “مێردەكەی كوشتوویەتی”، مێردی ساكاریش كە گوللەیەك لە چەناگەی خۆی داوەو لەسەری دەرچووەو چاوێكی دەرپەڕیوە، ئێستا لە دۆخێكی مەترسیداردایە و لەسلێمانی لە نەخۆشخانەیە.
ساوێن، خوشكی ساكار كە یەكەم كەسبووە چووەتە ماڵی خوشكی و تەرمەكەی بینیوە، بۆ (رووداو) گوتی “كە چوومە ژوورەوە جەستەی ساكار بە خوێنەوە لە تەنیشت لانكی منداڵەكەی كەوتبوو، ئەو پەڕۆیەی بەسەر لانكەكەدا درابوو رەنگی لە سپییەوە ببووە سوور، كەچی منداڵەكە لەناو لانكەكەدا هیچی لێنەهاتبوو، زاواكەشمان زۆر بە ئاسایی دانیشتبوو، چاوێكی دەرپەڕیبوو، جگەرەیەكی بەدەستەوە بوو”.گوتیشی “ گۆرانی خستبووە سەر مۆبایلەكەی و دەنگەكەی تەواو بەرزكردبووەوە”.
س / ڕووداو
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 12:29 |
|
ژن‌و مێردێكی ئه‌ڵمانی له‌شه‌وی هه‌نگوینیاندا به‌جۆرێك ده‌بێته شه‌ڕیان، دراوسێكیانیان ناچار ده‌بن به‌په‌له پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه. ده‌ركه‌وت ناكۆكی نێوان ژن‌و مێرده‌كه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و خواردنه‌وه‌یه بووه كه له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا پێشكه‌شكرابوو. به‌رله‌وه‌ی پۆلیس بگاته ماڵه‌كه، زاوا ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌و ژنه‌كه‌ش نامه‌یه‌ك ده‌نوسێت‌و تێیدا داوای ته‌ڵاق ده‌كات. دواتر پیاوه‌كه به‌سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رله‌وێشدا وێڕای له‌ده‌ستدانی ژنه‌كه‌ی، مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كه‌شی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 10:47 |
|
پیاوێكی كوه‌یتی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشوی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار پیاودا هه‌یه، به‌ڵگه‌شی بۆئه‌وه بریتییه له هاوڕێكانی له‌هه‌ردوو سایتی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تویته‌ر. پیاوه‌كه ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه سه‌رپه‌شتی سێ منداڵه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆو رایگه‌یاندووه زۆرجار هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی هه‌تا به‌یانی هه‌ر خه‌ریكی فه‌یسبوك و تویته‌ره، بۆیه پێیوایه ژنێكی به‌وجۆره به‌كه‌ڵكی به‌خێوكردنی منداڵ نایه‌ت.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 10:21 |
|
جه‌ژنی خۆشه‌ویستی بۆنه‌یه‌كه كه هه‌موو دنیا پێوه‌ی سه‌رقاڵ ده‌بن، ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كه‌وێته 14/2ی هه‌موو ساڵێكه‌وه له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو عاشقان به‌ڵێنی خۆشه‌ویستی بۆ مه‌عشوقه‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنێكی ڕۆمانسی به‌سه‌ر به‌رین، پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه جێ به‌جێ بكه‌ین: - پۆشینی پۆشاكێكی سور له‌م ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌ر بكه‌ویت.
- بۆ هه‌موو عاشقان و مه‌عشوقه‌كان ئه‌و ڕۆژه له ماڵ به‌سه‌ر به‌رن تا كه‌شێكی ڕۆمانسی ببه‌خشنه یه‌كتر.
- ڕازاندنه‌وه‌ی گوڵی سورو سپی و گرنگی بده‌ن به دیاری كردنی ڕه‌نگه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كانتانه‌وه.
- شوكلاته كه سه‌ره‌كی ترین پێویستییه، له‌و جه‌ژنه‌دا بخورێت.
- له كۆتاییدا به‌خشینی دیارییه‌ك به خۆشه‌ویسته‌كانتان به‌نرخێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سمبولی خۆشه‌ویستی.
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |