|
بڵاوکراوهتهوه له لایهن : بهڕێوبهری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:46 |
|
فیلمی (تراتۆریا) کە لە دەرهێنانیسۆلین یوسفە ، کە کوردێکی خەڵکی شاری دهۆکە، ئەمساڵ بەشداری 62یەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلینالە دەبێ.
سۆلین یوسف دەربارەی فیلمەکەی گوتی: کە فیلمەکەی لەساڵی 2011 خەڵاتی کالیگانی پرایسی وەرگرت، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن خۆیەوە نووسراوە. ئینجا باسی چیرۆکی فیلمەکەی کرد”بابەتی فیلمەکە لەسەر کچێکی دایک ئیتاڵی و باوک ئەڵمانە، کە باوکی ئەندامی گروپێکی مافیاییە و ئەو کچە هەوڵی گۆڕینی باوکی دەدات”.
پرویس ئەکتەری نێوداری ئەڵمان رۆڵی (بۆسە) دەگێرێ. هەروەها ئانا هێرمانیش رۆڵی لیا دەنوێنێ کە کچی بۆسەو دایکی دەمرێ و بەتەنها دەمێنێتەوە و لەکۆتاییدا لە چێشتخانەی باوکیدا ئیشدەکات، بەڵام باوکی پشتگوێیدەخات تاوەکو ئەو کاتەی لەلایەن گرووپێکی کوردییەوە دەکوژرێ، ئەوکاتە لیا دەبێتە خاوەنی چێشتخانەکەو لە شوێنی باوکی کار دەکات.
سۆلین گوتی کە هەزار یورۆ بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە خەرجکراوەلەلایەن (Arte، SWR، BR، MîtosFilm ،Film Akademie Baden – Wurttemberg)، هەروەها هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر و سینەما لەدهۆک یارمەتیان داوە.
فیلمەکە 43 خولەکە، لەتشرینی یەکەمی 2010 دەست بە بەرهەمهێنانی کراوە، 6 ئەکتەری سەرەکی تێیدا بەشدارن وەک: یانا راشکێ، مەکسیمیلیان فێتەر، هەروەها وێنەگری نێودار شتێفان بورچاردت کە خاوەنی چەندین خەڵاتە وێنەی گرتووە.
فیلمەکە رۆژی 13ی شوبات لەهۆڵی سینەماکس کینۆ بۆ رۆژنامەنووسان نمایشدەکرێ و لە رۆژی دواتردا بۆ بینەران نمایش دەکرێ.
هەروەها فیلمی ئوموت داغ (کوما- هەوی)ش بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلینالەدا دەکات. فیستیڤاڵەکە لەرۆژانی 9 - 19/2/2012 بەرێوەدەچێ و ژمارەیەکی زۆری ئەکتەر و دەرهێنەر و هونەرمەندی نێوداری جیهان تێیدا بەشداردەبن.
|