ئێمە هەمانە 16 میوان سەرهێڵ

هیندی بە شێخانی سەرسامبوون پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 20 شوبات 2012 11:46

رۆژی 12/2/2012 گرووپێك لە قوتابیانی كورد كە بۆ خوێندنی باڵا چوونەتە هیندستان، بە سەما و هەڵپەڕكێی كوردی بەشدارییان لە فیستیڤاڵێك كرد كە بۆ 30 گرووپ لە زانكۆی بەهاراتی رێكخرابوو.

تاریق حەمەئەمین، خوێندكاری ماستەر لە زانكۆی بەهاراتی، كە یەكێكبوو لەو قوتابیە كوردانەی بەشداری لە فیستیڤاڵەكەدا كرد، بە (رووداو)ی گوت “لە مانگی ئابی 2011 بە رەسمی بانگكراین بۆ ئاهەنگی گەورەی زانكۆی بەهاراتی كە نزیكەی 30 گرووپی گۆرانی هیندی تێیدا بەشداربوون، ئەو گرووپانە رۆڵیان بینیوە لە فیلمە بەنێوبانگەكانی بۆلیۆددا و دەستخۆشییان لێكردین”، ئەو گرووپەی كورد هەڵپەڕكێی شێخانی و مەریوانی نمایشكرد.

د.پاتانگرو كادام، سەرۆكی زانكۆی بەهاراتی، سەرسامی خۆی بە هەڵپەڕكێی كوردی دەربڕی و لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی “زۆر بە كورد خۆشحاڵبووم، بە گرووپی هەڵپەڕكێیەكەشیان”.

بینراوه: 260
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !