ئێمە هەمانە 17 میوان سەرهێڵ

سیناریۆی فیلمی هەڵەبجە 4 مانگی دیكە تەواو دەبێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 17 شوبات 2012 12:32

دەرهێنەری فیلمی (هەڵەبجە) كە بڕیارە هونەرمەندی نێوداری كورد مەحسون قرمزی گول، بەرهەمی بێنێ، دەڵێ ئەو نەیگوتووە كە جۆلیا رۆبەرتس، ئەنجلینا جولی، سەلما حایك وەك ئەكتەر رۆڵ لەو فیلمەدا دەبینن.

موراد تۆكات، دەرهێنەری فیلمی هەڵەبجە بە(رووداو)ی راگەیاند، سیناریۆی فلیمەكە لەوانەیە تاوەكو چوار مانگی دیكە تەواوببێ، لەگەڵ كاركردن لەسیناریۆكە كار بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكانی كارەساتی هەڵەبجەش دەكەن.

دروستكردنی فیلمێك لەسەر هەڵەبجە دوای تێپەڕبوونی 24 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شارەكەدا دێت، ئەوە یەكەمین فیلم نییە لەسەر كارەساتی ئەو شارە دروستكرابێ، بەڵام یەكەمجارە هونەرمەندێكی كورد لە باكووری كوردستان كار بۆ دروستكردنی فیلمێكی تایبەت و درێژ بكات لەبارەیەوە.

دەرهێنەری فیلمی هەڵەبجە لەبارەی بیرۆكەی فیلمەكەیان دەڵێ “چەندین ساڵە بیرۆكەی ئەو فلیمە لە مێشكی قرمزی گول گەڵاڵە بووە. مەحسون پێیوایە هێشتا جیهان نازانێ لە هەڵەبجە چی روویداوە. بۆیە هەوڵدەدا بارودۆخی نەوەی دوای كارەساتی 1988 بگەیێنێتە رای گشتی جیهان”.

رۆژنامەی (سەباح)ی توركی، كە هەواڵی دروستكردنی فیلمی هەڵەبجەی بڵاوكردەوە، نووسیبووی ئەستێرە سینەماییەكانی وەك (جۆلیا رۆبەرتی، ئەنجلینا جولی، سەلما حایك) تێیدا بەشدار دەبن. بەڵام تۆكات لە درێژەی قسەكانیدا بۆ (رووداو) گوتی”ئەو رۆژنامەیە لەخۆیەوە ئەوەی بەناوی منەوە نووسیووە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو فلیمە بۆ هەموو جیهان نمایش دەكرێت و پەیامەكانی رەهەندی مرۆڤایەتی هەیە، هەروەها بۆ ئەوەی جیهان بزانێ لە هەڵەبجە چی روویداوە، پێویستە چەند ئەكتەرێكی نێوداری جیهانی تێیدا بەشداربكەین”.

تۆكات نایەوێ ئێستا ناوی ئەو ئەكتەرانە ئاشكرابكات كە بڕیارە لە فیلمی هەڵەبجەدا رۆڵ ببینن “تاوەكو سیناریۆیەكەی تەواو نەبێ نە ئەو ئەكتەرانە قسەیان دەبێ، نە ئێمەش داوایان لێدەكەین. لەوانەیە هەندێك لەو ناوانەی باسكراون لەنێو فلیمەكە رۆڵبگێڕن”.

مەحسون قرمزی گول و موراد تۆكات پێكەوە فیلمی (پێنج منارەكەی نیویۆرك)یان دروستكرد، كە باسی تیرۆر وەك دیاردەیەكی جیهانی دەكات، ئەوە نێوبانگێكی باشی بۆ پەیداكردن لەنێوەندی هونەری سینەماییدا، بۆیە چاوەڕواندەكرێ فلیمی هەڵەبجەش دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبێ، هەروەها هەردووكیان كۆمپانیای بۆیوت بۆ بەرهەمهێنانیان دامەزراندووە، كە تائێستا چەندین فیلمی بەرهەمهێناوە وەك (Güneşi Gördüm ،  Romantik Komedi، Gecenin Kanatları و New York‌ta Beş Minare ).
موراد تۆكات دەرهێنەری فلیمی هەڵەبجە گوتی “دەمانەوێ هەموو سەرەداوەكانی فیلمی هەڵەبجە بگەیێنینە جیهان. هەوڵدەدەین هۆكارەكانی روودانی ئەو كارەساتە كە لە بوونی كێشەی كوردەوە سەرچاوە دەگرێ زەق بكەینەوە”، هەروەها لەبارەی جیاوازی فلیمی هەڵەبجەو پێنج منارەكەی نیویۆرك گوتی “چیرۆكەكانیان جیاوازن، بەڵام نێوەڕۆكی هەردووكیان باسی كارەسات و مەینەتییەكانی مرۆڤایەتی دەكەن”.

قرمزی گول دەچێتە سلێمانی

هەرچەندە رۆژنامەكانی توركیا هەواڵی چوونی قرمزی گولیان بۆ سلێمانی خستبووە دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی بۆ سلێمانی كە ئەوكات بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بوو، بەڵام موراد تۆكات بەبێ ئەوەی روونكردنەوەی زۆر بدات لەسەر سەردانەكەی قرمزی گول گوتی “دوای تەواوبوونی سیناریۆیەكە لەوانەیە مەحسون سەردانی سلێمانی بكات”.

بینراوه: 261
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !