ئێمە هەمانە 18 میوان سەرهێڵ

شیلان عوسمان: بۆچى بە قەڵەوى من ئیزعاجن؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 13 شوبات 2012 10:12

گۆرانیبێژ “شیلان عوسمان” کە ماوەیەکی زۆرە لە گۆرانی وتن دابڕاوە، رایگەیاند لە ئێستادا خەریکە بە جدی دەست بەکاری هونەری بکاتەوە.

شیلان عوسمان لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ گۆڤارى “سڤیل” وتى “هاوڕێ و کەسە نزیکەکانم زۆرجار ئەو پرسیارەم لێدەکەن کە بۆچی خۆم لاواز ناکەمەوە، ئەوە ستایلێکی تایبەتی خۆمە، لەتەمەنی منداڵیشمەوە هەر وابووم، من بڕوام بەوە نییە کەم بخۆی لاواز دەبی و زۆر بخۆی قەڵەو دەبی، نەخێر وانییە، هاوڕێکانی خۆم ئەوانەی کە لێم نزیکن و پیاسە دەکەین زۆر پێمدەڵێن زۆر مەخۆ باقەڵەو نەبی”.

هەروەها دەڵێت “لەگەڵ رێزم من پێکەنینم بەقسەکانیان دێت، ئەگەر بەخواردن بوایە دەمتوانی بەیەک مانگ زۆر خۆم دابەزێنم، من بەقەڵەوی خۆم ئیزعاج نیم، ئیتر نازانم خەڵک حەقی چییە بەسەرمنەوە قەڵەوم یان نا. تکا لەو خەڵکە دەکەم تەداخولی شتی شەخسی هونەرمەند نەکەن، تەنیا پرسیار لەشتە هونەرییەکانی هونەرمەند بکەن”.

بینراوه: 478
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !