|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 12 شوبات 2012 11:47 |
|
شه‌وى رابردوو ویتنی هیۆستن، خانمه گۆرانیبێژو ئه‌كته‌ری ره‌شپێستی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به مردوویی دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی ئه‌مریكی رایگه‌یاند "دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو ویتنی هیۆستن Whitney Houston، خانمه گۆرانیبێژو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكى له ته‌مه‌نی 48 ساڵیدا، له هۆتێلیBeverly Hiltonى شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكی له ژووره‌كه‌ى خۆیدا به مردوویی دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی (Grammy) وه‌ك میوان له‌و هۆتێله دابه‌زی بوو.
ویتنی هیۆستن ماوه‌یه‌ك بوو له كاره‌كانی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی (گۆرانیبێژ بۆبی بڕاون) دووركه‌وتبووه‌وه، به‌هۆی ئاڵوده‌بوون‌و زیاده‌ڕۆیی كردن له به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا.
له‌باره‌ی مردنی ویتنی هیۆستن، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه، كه ئه‌و گۆرانی بێژ‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مریكییه به كارێكی تاوانكاری گیانی له ده‌ست دابێت.
|