|
بڵاوکراوهتهوه له لایهن : بهڕێوبهری گشتی
|
|
هەینی, 27 کانونی دووەم 2012 10:47 |
|
رژێمی ئیسلامی ئێران، رێگە نادات ئەکتەری ناسراو “گوڵشیفتیە فاراهانی” بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو خۆی رووت کردەوەو وێنەکەی لەسەر
تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە. گوڵشفتیە فاراهانی، ئەکتەری ناسراوی ئێرانی / تەمەن ٢٩ ساڵ / کە ئێستا لە وڵاتی فەرەنسایە لەگەڵ چەندین خانمە ئەکتەری تر لە فیلمێکدا بە رووتی دەردەکەون، هاوکات ناوبراو وێنەیەکی خۆی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەلیکتڕۆنییەکان بڵاوکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیەش دەستەڵاتدارانی ئێران گەڕانەوەی ئەو ئەکتەرەیان بۆ وڵاتەکەی خۆی قەدەغە کرد. فاراهانی لەگەڵ ئەستێرەی سینەمایی “لیۆناردۆ دێ کاپێرۆ” لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی Body Of Lie بەشدار بوو. له كورد میلۆدییهوه
|