ئێمە هەمانە 26 میوان سەرهێڵ

هونەری
فیلمی (تراتۆریا) بەشداری 62یەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی به‌رلین ده‌کات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:46

زیاتر بخوێنەوە فیلمی (تراتۆریا) کە لە دەرهێنانی‌سۆلین یوسفە ، کە کوردێکی خەڵکی شاری دهۆکە، ئەمساڵ بەشداری 62یەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلینالە دەبێ.

سۆلین یوسف دەربارەی فیلمەکەی  گوتی: کە فیلمەکەی لەساڵی 2011 خەڵاتی کالیگانی پرایسی وەرگرت، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن خۆیەوە نووسراوە. ئینجا باسی چیرۆکی فیلمەکەی کرد”بابەتی فیلمەکە لەسەر کچێکی دایک ئیتاڵی و باوک ئەڵمانە، کە باوکی ئەندامی گروپێکی مافیاییە و ئەو کچە هەوڵی گۆڕینی باوکی دەدات”.

پرویس ئەکتەری نێوداری ئەڵمان رۆڵی (بۆسە) دەگێرێ. هەروەها ئانا هێرمانیش رۆڵی لیا دەنوێنێ کە کچی بۆسەو دایکی دەمرێ و بەتەنها دەمێنێتەوە و لەکۆتاییدا لە چێشتخانەی باوکیدا ئیشدەکات، بەڵام باوکی پشتگوێیدەخات تاوەکو ئەو کاتەی لەلایەن گرووپێکی کوردییەوە دەکوژرێ، ئەوکاتە لیا دەبێتە خاوەنی چێشتخانەکەو لە شوێنی باوکی کار دەکات.

سۆلین گوتی کە هەزار یورۆ بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە خەرجکراوەلەلایەن (Arte، SWR، BR، MîtosFilm ،Film Akademie Baden – Wurttemberg)، هەروەها هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر و سینەما لەدهۆک یارمەتیان داوە.

فیلمەکە 43 خولەکە، لەتشرینی یەکەمی 2010 دەست بە بەرهەمهێنانی کراوە‌، 6 ئەکتەری سەرەکی تێیدا بەشدارن وەک: یانا راشکێ، مەکسیمیلیان فێتەر، هەروەها وێنەگری نێودار شتێفان بورچاردت کە خاوەنی چەندین خەڵاتە وێنەی گرتووە.

فیلمەکە رۆژی 13ی شوبات‌ لەهۆڵی سینەماکس کینۆ بۆ رۆژنامەنووسان نمایشدەکرێ و لە رۆژی دواتردا بۆ بینەران نمایش دەکرێ.

هەروەها فیلمی ئوموت داغ (کوما- هەوی)ش بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلینالەدا دەکات. فیستیڤاڵەکە لەرۆژانی 9   - 19/2/2012 بەرێوەدەچێ و ژمارەیەکی زۆری ئەکتەر و دەرهێنەر و هونەرمەندی نێوداری جیهان تێیدا بەشداردەبن.

 
هیندی بە شێخانی سەرسامبوون پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 20 شوبات 2012 11:46

زیاتر بخوێنەوە رۆژی 12/2/2012 گرووپێك لە قوتابیانی كورد كە بۆ خوێندنی باڵا چوونەتە هیندستان، بە سەما و هەڵپەڕكێی كوردی بەشدارییان لە فیستیڤاڵێك كرد كە بۆ 30 گرووپ لە زانكۆی بەهاراتی رێكخرابوو.

تاریق حەمەئەمین، خوێندكاری ماستەر لە زانكۆی بەهاراتی، كە یەكێكبوو لەو قوتابیە كوردانەی بەشداری لە فیستیڤاڵەكەدا كرد، بە (رووداو)ی گوت “لە مانگی ئابی 2011 بە رەسمی بانگكراین بۆ ئاهەنگی گەورەی زانكۆی بەهاراتی كە نزیكەی 30 گرووپی گۆرانی هیندی تێیدا بەشداربوون، ئەو گرووپانە رۆڵیان بینیوە لە فیلمە بەنێوبانگەكانی بۆلیۆددا و دەستخۆشییان لێكردین”، ئەو گرووپەی كورد هەڵپەڕكێی شێخانی و مەریوانی نمایشكرد.

د.پاتانگرو كادام، سەرۆكی زانكۆی بەهاراتی، سەرسامی خۆی بە هەڵپەڕكێی كوردی دەربڕی و لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی “زۆر بە كورد خۆشحاڵبووم، بە گرووپی هەڵپەڕكێیەكەشیان”.

 
سیناریۆی فیلمی هەڵەبجە 4 مانگی دیكە تەواو دەبێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 17 شوبات 2012 12:32

زیاتر بخوێنەوە دەرهێنەری فیلمی (هەڵەبجە) كە بڕیارە هونەرمەندی نێوداری كورد مەحسون قرمزی گول، بەرهەمی بێنێ، دەڵێ ئەو نەیگوتووە كە جۆلیا رۆبەرتس، ئەنجلینا جولی، سەلما حایك وەك ئەكتەر رۆڵ لەو فیلمەدا دەبینن.

موراد تۆكات، دەرهێنەری فیلمی هەڵەبجە بە(رووداو)ی راگەیاند، سیناریۆی فلیمەكە لەوانەیە تاوەكو چوار مانگی دیكە تەواوببێ، لەگەڵ كاركردن لەسیناریۆكە كار بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكانی كارەساتی هەڵەبجەش دەكەن.

دروستكردنی فیلمێك لەسەر هەڵەبجە دوای تێپەڕبوونی 24 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شارەكەدا دێت، ئەوە یەكەمین فیلم نییە لەسەر كارەساتی ئەو شارە دروستكرابێ، بەڵام یەكەمجارە هونەرمەندێكی كورد لە باكووری كوردستان كار بۆ دروستكردنی فیلمێكی تایبەت و درێژ بكات لەبارەیەوە.

دەرهێنەری فیلمی هەڵەبجە لەبارەی بیرۆكەی فیلمەكەیان دەڵێ “چەندین ساڵە بیرۆكەی ئەو فلیمە لە مێشكی قرمزی گول گەڵاڵە بووە. مەحسون پێیوایە هێشتا جیهان نازانێ لە هەڵەبجە چی روویداوە. بۆیە هەوڵدەدا بارودۆخی نەوەی دوای كارەساتی 1988 بگەیێنێتە رای گشتی جیهان”.

رۆژنامەی (سەباح)ی توركی، كە هەواڵی دروستكردنی فیلمی هەڵەبجەی بڵاوكردەوە، نووسیبووی ئەستێرە سینەماییەكانی وەك (جۆلیا رۆبەرتی، ئەنجلینا جولی، سەلما حایك) تێیدا بەشدار دەبن. بەڵام تۆكات لە درێژەی قسەكانیدا بۆ (رووداو) گوتی”ئەو رۆژنامەیە لەخۆیەوە ئەوەی بەناوی منەوە نووسیووە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو فلیمە بۆ هەموو جیهان نمایش دەكرێت و پەیامەكانی رەهەندی مرۆڤایەتی هەیە، هەروەها بۆ ئەوەی جیهان بزانێ لە هەڵەبجە چی روویداوە، پێویستە چەند ئەكتەرێكی نێوداری جیهانی تێیدا بەشداربكەین”.

تۆكات نایەوێ ئێستا ناوی ئەو ئەكتەرانە ئاشكرابكات كە بڕیارە لە فیلمی هەڵەبجەدا رۆڵ ببینن “تاوەكو سیناریۆیەكەی تەواو نەبێ نە ئەو ئەكتەرانە قسەیان دەبێ، نە ئێمەش داوایان لێدەكەین. لەوانەیە هەندێك لەو ناوانەی باسكراون لەنێو فلیمەكە رۆڵبگێڕن”.

مەحسون قرمزی گول و موراد تۆكات پێكەوە فیلمی (پێنج منارەكەی نیویۆرك)یان دروستكرد، كە باسی تیرۆر وەك دیاردەیەكی جیهانی دەكات، ئەوە نێوبانگێكی باشی بۆ پەیداكردن لەنێوەندی هونەری سینەماییدا، بۆیە چاوەڕواندەكرێ فلیمی هەڵەبجەش دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبێ، هەروەها هەردووكیان كۆمپانیای بۆیوت بۆ بەرهەمهێنانیان دامەزراندووە، كە تائێستا چەندین فیلمی بەرهەمهێناوە وەك (Güneşi Gördüm ،  Romantik Komedi، Gecenin Kanatları و New York‌ta Beş Minare ).
موراد تۆكات دەرهێنەری فلیمی هەڵەبجە گوتی “دەمانەوێ هەموو سەرەداوەكانی فیلمی هەڵەبجە بگەیێنینە جیهان. هەوڵدەدەین هۆكارەكانی روودانی ئەو كارەساتە كە لە بوونی كێشەی كوردەوە سەرچاوە دەگرێ زەق بكەینەوە”، هەروەها لەبارەی جیاوازی فلیمی هەڵەبجەو پێنج منارەكەی نیویۆرك گوتی “چیرۆكەكانیان جیاوازن، بەڵام نێوەڕۆكی هەردووكیان باسی كارەسات و مەینەتییەكانی مرۆڤایەتی دەكەن”.

قرمزی گول دەچێتە سلێمانی

هەرچەندە رۆژنامەكانی توركیا هەواڵی چوونی قرمزی گولیان بۆ سلێمانی خستبووە دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی بۆ سلێمانی كە ئەوكات بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بوو، بەڵام موراد تۆكات بەبێ ئەوەی روونكردنەوەی زۆر بدات لەسەر سەردانەكەی قرمزی گول گوتی “دوای تەواوبوونی سیناریۆیەكە لەوانەیە مەحسون سەردانی سلێمانی بكات”.

 
كچەكەی مایكل جاكسۆن سەرنجی خەڵك بۆ چاوەكانی ڕادەكێشێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 17 شوبات 2012 12:23

زیاتر بخوێنەوە پاریس جاكسۆنی كچی هونەرمەندی كۆچكردووی ئەمریكی مایكل جاكسۆن سەرنجی میدیاكانی ئەمریكای بۆلای خۆی ڕاكێشا دوای ئەوەی ئامادەی یەكەم نمایشی فیلمی (The Immortal World Tour) بوون.
ماوۆكاری گرنگی پێدانی میدیاكان بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە كچی مایكڵ جاكسۆنە، بەڵكو بۆ جوانی چاوەكانی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەوەندەی باس لەجوانی چاوەكانی كرا كە ڕەنگیان شینی دەریاییە، ئەوەندە باس لەوە نەكرا كە كچی مایكڵە و لەگەڵ برنس و بلانكێتی برای ئامادەی ئەم نمایشە بوون، شایەنی گوتنە بڕیار وایە پاریس بەشداری لەفیلمێكدا بكات بەناوی (پردی لەندەن و سێ كلیلەكە) كە تێكەڵێكە لەنێوان وێنەی كارتۆنی و وێنەی ڕاستەقینە و داهاتەكەشی بۆ خزمەت كردنی قوتابخانەكان دەبێت لەئەمریكا.

 
پێشانگای كتێبی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 12:00

زیاتر بخوێنەوە پێشانگای كتێبی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ ماده‌كانی رێككه‌وتنی نێوان رێكخراوی كه‌لتووری پارێزگای سنه‌ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری زۆربه‌ی ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سنه‌ كرایه‌وه‌ .

"سامان ئه‌حمه‌دی" سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی كه‌لتووری پارێزگای سنه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند: 12 ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی هه‌رێمی كوردستان به‌  15 هه‌زار كتێب به‌شداریان له‌م پێشانگایه‌دا كردووه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێبی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ هۆی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی كه‌لتووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ، پێشبینیش ده‌كه‌ین پێشوازیه‌كی به‌رفراوان له‌م پێشانگایه‌‌ بكرێت.

ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ كاتژمێر 9 به‌یانی تا 7ی ئێواره‌ كراوه‌یه‌و خه‌ڵك ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.

 
«دەستپێکنیشاندان12345678910داهاتووکۆتایی»

JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !