ئێمە هەمانە 20 میوان سەرهێڵ
مەکسیک: شەڕ و پێکدادانان لەناو بەندیخانە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:34

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو باندی گەورەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لە ناو بەندیخانەیەک  لە باکووری وەڵاتی مەکسیک بەلای کەمەوە چل و چوار کەس بوونە قوربانی.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی مەکسیک ئەندامانی دوو گرووپ بە ناوەکانی " گالف" و " زتاس" لەناو بەندیخانە بە بەرد و چەکی دەسکرد کەوتنە گیانی یەکتر و ئەم ڕووداوەی لێکەوتەوە،بە پێی سەرچاوەکە بەشێکی کوژراوەکان بە هۆی قەرەباڵغی و لە بن دەست و پێ دا خنکاون.
لەلایەن خۆیەوە "جۆرج دومینێ زامبرۆنا" وتەبێژی ئاسایشی ویلایەتی نیۆلیۆن بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیتدپرێس ڕوونی کردەوە: ئەم ڕووداوە کاتژمێر دووی سەرلەبیانی بەکاتی ناوچەیی لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەم ویلایەتە لە شاری ئەپۆداکا لە باکوری مەکسیک ڕوویداوە.
تا ئێستاش ژمارەی بریندارەکان بەتەواوی ئاشکرا نەکراوە بەلام پۆلیس رایگەیاندووە: بارودۆخەکە هێور بۆتەوە و لە کۆنترۆڵی پۆلیس دایە،ئەمە لە کاتێک دایە کە بەسەدان هاوڵاتی مەکسیکی لەبەردەم دەرگای بەندیخانە کۆبوونەتەوە تاکوو ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی گیراوەکانیان بن.
شیاوی باسە پێکدادانی گرووپەکانی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر لەناو بەندیخانەکانی مەکسیک دیاردەیەکی نامۆ نییە و زۆرجار ڕوودەدات.
پۆلیس دووپاتیشی کردەوە هۆکاری ئەم ڕووداوە قەرەباڵغی ناو بەندیخانەکان بووە...شیاوی باسە لە سی و یەکەمی کانوونی دووەمی ئەمساڵیش  ژمارەیەک بەندکراو بەهۆی پێکدادانی ناو بەندیخانە لە  ویلایەتی " تاماولیپاس" بوونە قوربانی.

بینراوه: 165
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !