|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 12 شوبات 2012 11:56 |
|
پۆلیسی نهێنی به‌ریتانیا، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی هێزی سه‌ربازی‌و فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاو چه‌ند كارمه‌ندێكی رۆژنامه‌ی (THE SUN)ی به‌ریتانی ده‌ستگیر كرد.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی (BBC)ی به‌ریتانی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسى به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه، دوێنێ پۆلیسی نهێنی به‌ریتانیا 8 كه‌سی ده‌ستگیر كردووه له كارمه‌ندانی هێزی سه‌ربازی‌و فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاو كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی (THE SUN)ی به‌ریتانی.
كه‌ناڵی BBC ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه، له‌و 8 كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراون، 5 كه‌سیان كارمه‌ندی رۆژنامه‌ی (THE SUN)ی به‌ریتانین كه (جۆن ئێدوارد - نووسه‌ر، جۆن كه‌ی - به‌رپرسی په‌یامنێران، نی‌ك پاركه‌ر - رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی بیانی، جۆن سته‌رگیس - رێپۆرته‌ر، جۆوڤ وێبسته‌ر - یاریده‌ری سه‌رنووسه‌ر) بوون.
سه‌رجه‌م ده‌ستگیر كراوه‌كان، ئێستا به تۆمه‌تی "گه‌نده‌ڵی" له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی نهێنی به‌ریتانیادان، كه گومانیان لێده‌كرێت "كاری هاندان‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردن‌و پیلانگێڕی‌و تاوانی جۆراو جۆریان" ئه‌نجام دابێت، هه‌روه‌ها پۆلیسی به‌ریتانی پرۆسه‌ی ده‌ستیگر كردنه‌كه‌ی له ناوچه‌كانی (له‌نده‌ن، كێنت، ئێسێكس) ئه‌نجامداوه‌و ماڵی ئه‌و ده‌ستگیر كراوانه‌شی پشكنیوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند "ئه‌وان هیچ كۆمێنێكیان له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان نییه".
هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسێكی ئازاد كرد، كه به پێدانی زانیاری نهێنی به رۆژنامه‌كان تۆمه‌تبار كرابوو.
|