|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 10 شوبات 2012 11:20 |
|
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی بابه‌كر زێباری سوپا سالاری عیراق له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌ۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه له پۆسته‌كه‌ی و له جیانی زێباری، فه‌ریق روكن فاروق ئه‌عره‌جی له پۆسته‌كه‌ی دانراوه. په‌رله‌مانتارێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌ندام له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه. په‌رله‌مانتار شوان موحه‌مه‌د بۆ خه‌ندان ئاشكرایكرد: له‌گه‌ڵ بستنی هه‌واڵه‌كه ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه كردوه‌و ئه‌وانیش بێ ئاگایی خۆیان له‌و هه‌واڵه ده‌ربڕی و هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی وتوشیه‌تی: گۆرانكاری له‌و پۆسته‌دا بێ ئاگاداری لیژنه‌كه‌ی ئه‌وان ناكرێت، هه‌روه‌ها پۆسته‌كه‌ی بابه‌كر زێباری وه‌ك سوپاسالاری عیراق، به‌پشكی كوردی ده‌زانین و هیچ كات ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته ببین.
|