ئێمە هەمانە 29 میوان سەرهێڵ
هەواڵی سەرەکی
مەکسیک: شەڕ و پێکدادانان لەناو بەندیخانە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 20 شوبات 2012 12:34

زیاتر بخوێنەوە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو باندی گەورەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لە ناو بەندیخانەیەک  لە باکووری وەڵاتی مەکسیک بەلای کەمەوە چل و چوار کەس بوونە قوربانی.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی مەکسیک ئەندامانی دوو گرووپ بە ناوەکانی " گالف" و " زتاس" لەناو بەندیخانە بە بەرد و چەکی دەسکرد کەوتنە گیانی یەکتر و ئەم ڕووداوەی لێکەوتەوە،بە پێی سەرچاوەکە بەشێکی کوژراوەکان بە هۆی قەرەباڵغی و لە بن دەست و پێ دا خنکاون.
لەلایەن خۆیەوە "جۆرج دومینێ زامبرۆنا" وتەبێژی ئاسایشی ویلایەتی نیۆلیۆن بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیتدپرێس ڕوونی کردەوە: ئەم ڕووداوە کاتژمێر دووی سەرلەبیانی بەکاتی ناوچەیی لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەم ویلایەتە لە شاری ئەپۆداکا لە باکوری مەکسیک ڕوویداوە.
تا ئێستاش ژمارەی بریندارەکان بەتەواوی ئاشکرا نەکراوە بەلام پۆلیس رایگەیاندووە: بارودۆخەکە هێور بۆتەوە و لە کۆنترۆڵی پۆلیس دایە،ئەمە لە کاتێک دایە کە بەسەدان هاوڵاتی مەکسیکی لەبەردەم دەرگای بەندیخانە کۆبوونەتەوە تاکوو ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی گیراوەکانیان بن.
شیاوی باسە پێکدادانی گرووپەکانی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر لەناو بەندیخانەکانی مەکسیک دیاردەیەکی نامۆ نییە و زۆرجار ڕوودەدات.
پۆلیس دووپاتیشی کردەوە هۆکاری ئەم ڕووداوە قەرەباڵغی ناو بەندیخانەکان بووە...شیاوی باسە لە سی و یەکەمی کانوونی دووەمی ئەمساڵیش  ژمارەیەک بەندکراو بەهۆی پێکدادانی ناو بەندیخانە لە  ویلایەتی " تاماولیپاس" بوونە قوربانی.

 
25 مۆری ساختەیان بەكاردەهێنا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 17 شوبات 2012 12:41

زیاتر بخوێنەوە پۆلیسی فریاكەوتن لە شاری هەولێر باندێكی ساختەكردنی ناسنامە و گرێبەستی هاوسەرگیری دەستگیركرد، كە هەندێك لەو ناسنامە ساختانەی دروستیانكردووە، لە فەرمانگەكانی حكومەت كاریان پێكراوەو هەندێكشیان پێشینەی هاوسەرگیریان پێوەرگرتووە كە بڕەكەی پێنج ملیۆن دینارە.
دوو هەفتە لەمەوبەر لە گەڕەكێكی شاری هەولێر، پۆلیسی سێ كەسی دەستگیركرد، كە لە ماڵێكدا سەرقاڵی ساختەكردنی ناسنامەی باری كەسی و گرێبەستی هاوسەرگیری بوون. پۆلیس دەڵێ لەو ماڵەدا دەستیان بەسەر كۆمەڵێك بەڵگەنامە و ئامێر و مۆری ساختەكراودا گرتووە. بەپێی زانیاریەكانی پۆلیس بەهۆی كاری ئەو باندەوە “زیاتر لە 100 كەس توانیویانە پێشینەی هاوسەرگیری وەربگرن، بۆ هەر ساختەكردنێكیش بڕی 120 هەزار دیناریان وەرگرتووە”.
رائید سەران لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند “ئەو سێ كەسە ناسنامەی باری كەسی ساختەیان دروستدەكرد، لە پاڵ ئەوەشدا گرێبەستی هاوسەرگیریشیان بە نایاسایی دروستدەكرد بۆ ئەوەی بە نایاسایی پێشینەی هاوسەرگیری وەربگرن”. نەقیب سەران گوتی ئەو باندە دوای دەستگیركردنیان تەسلیمی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كراون.
رائید سەران زانیاری زیاتری لەبارەی ئەو باندە ئاشكراكرد و گوتی “ئەوانە ئامێری چاپكردن و 25 مۆری جۆراوجۆریان هەبوو، كە بەهۆی ئەو مۆرانە كارە ساختەكارییەكانی خۆیان ئەنجامدەدا لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بە تاوانەكانیان داناوە”. بەپێی قسەی رائید سەران، ئەو سێ كەسە تەمەنیان لەنێوان 25-30 ساڵدایە و دانیشتووی شاری هەولێرن، هەروەها دەڵێ “ئەوانە ماوەیەكە خەریكی كاری ساختەكاری بوونە، كارەكانیشیان زۆر بە وردی كردووە و بە جۆرێك فەرمانگەكانی حكومەت هەستیان بەو ساختەییە نەكردووەو چەندین كەس بەو مامەڵە ساختانەوە پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە”.
مولازم محەممەد حەمید، ئەفسەری دەوریە و گوتەبێژی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، زیانیاری زیاتری لەبارەی چۆنیەتی دەستگیركردنی ئەو باندە بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی “بەر لە دوو هەفتە لە رێگەی كەسە تایبەت و باوەڕپێكراوەكانمان زانیاریمان بە دەست گەیشت كە چەند كەسێك بەڵگەنامە تەزویر دەكەن، بۆیە شوێنەكەمان دەستنیشانكرد و كەسەكان و بەڵگەنامەكانمان دەستبەسەركرد”. بەڵام دەڵێ تائێستا كەسیان لەوانە دەستگیر نەكردووە، كە بەڵگەنامە ساختەكانیان بەكارهێناوە.
سەبارەت بە سزا یاسایی ئەو سێ كەسە، یاساناس شاخەوان محەممەد دەڵێ بەپێی یاسا، سزای ئەو كەسانە زیندانیكردنە لە 3 ساڵەوە بۆ 6 ساڵ، چونكە لەم كارەیاندا مافی گشتیان پێشێلكردووە. ئەو یاساناسە گوتیشی “ئەوانەی لەلای ئەوان كاری ساختەكاریان بۆ كراوە، ئەوانیش بەپێی یاسا تاوانبارن بەڵام سزایەكەیان سووكترە”.

 
حكومەتی عێراق مەرجی نوێ دەداتە ئیكسۆن مۆبیل پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
هەینی, 17 شوبات 2012 12:35

زیاتر بخوێنەوە وەزارەتی نەوتی عێراق مەرجی تازە دادەنێ بۆ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، بۆ پەشیمانكردنەوەی لە گرێبەستە نەوتییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان،كۆمپانیایەكی كۆریش لەپێناو رێگەپێدانی لە بەشداریكردن لە موزایەدەی چەند كێڵگەیەكی نەوتی عێراقدا،پشكەكانی خۆی لە كێڵگەی نەوتی بازیان دەفرۆشێتە كۆمپانیایەكی دیكە.
عەبدولمەهدی عەمادی، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت و گرێبەستەكان لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند مەرجە نوێیەكەی بەغدا بۆ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، ئەوەیە كە ئەوان دەتوانن لە باشووری عێراق درێژە بە كارەكانیان بدەن، بە مەرجێك گرێبەستەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێننەوە.
ناوبراو گوتیشی كە ئیكسۆن مۆبیل سەرپەرشتی پڕۆژەیەكی ئاوی لە نزیك ناوچەی قوڕنە لێسەندراوەتەوە، بەهۆی خاوی كاركردنی لەو پڕۆژەیەدا و دواكەوتنی، بەڵام رەتیكردەوە كە ئەوە پەیوەندی بە كێشەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەوە هەبێ، كە ئیكسۆن مۆبیل لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆری كردوون.
چەندین مانگە حكومەتی عێراق، هەڕەشەی ئەوە لە ئیكسۆن مۆبیل دەكات، ئەگەر ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ حكومەتی كوردستان مۆری كردوون، هەڵنەوەشێنێتەوە، گرێبەستەكەی لەكاركردن لە كێڵگەی قوڕنەی باشووری عێراقی لێدەسەنێتەوە.
ئەو مەرجە نوێیانەش لەكۆتایی مانگی رابردوو لەلایەن عەبدولكەریم لعێبی، وەزیری نەوتی عێراقی دەرچوون، لەدوای كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لە عێراق. لەوبارەوە عەبدولمەهدی عەمادی دەڵێ “كەمترین مەرجمان بۆ ئیكسۆن مۆبیل ئەگەر نەیەوێ گرێبەستەكەی قوڕنە لەدەستبدات، ئەوەیە كە بە نووسین ئاگادارمان بكاتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ كوردستان دەوەستێنێ”.
یەكێك لە ناكۆكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا لەسەر ئەو گرێبەستانەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئیكسۆن مۆبیل، پەیوەندی بە سێ لەو كێڵگانەوە هەیە، كە بڕیارە ئیكسۆن مۆبیل كاریان تێدا بكات، چونكە كەوتوونەتە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان لە پارێزگای موسڵ، بەڵام لەژێر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستاندان. لەوبارەوە عەمادی گوتی “حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆی نییە گرێبەست مۆر بكات، لەسەر ئەو كێڵگانەی كە لە دەرەوەی سنووری كوردستانن”.
ئێكسۆن مۆبیل، گەورەترین كۆمپانیای نەوتی جیهانە. لە كۆتایی ساڵی رابردوودا، نوری مالیكی لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا زۆر گوشاری خستە سەر كۆشكی سپی تاوەكو ئیكسۆن مۆبیل ناچار بكات ئەو گرێبەستانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام سەرنەكەوت. ئێستا كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل خەریكی ئۆفیس دانانە لە هەرێمی كوردستان.
لەلایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی حكومەتی بەغدا ، بەشێوەیەكی سەرەتایی رەزامەندییان نیشانداوە كە كۆمپانیای SKInnovationی كۆریای باشوور بەشداری لە قۆناخی چوارەمی موزایەدەی كێڵگە نەوت و غازییەكانی عێراق بكات، دوای ئەوەی پشكێكی خۆی لە كێڵگەیەكی نەوتی كوردستان فرۆشتە كۆمپانیای KNOCی كۆری. چونكە بەپێی بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق هەر كۆمپانیایەك گرێبەستی نەوت و غاز لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ببەستێ ، دەخرێتە لیستی رەشەوەو هیچ پڕۆژە و گرێبەستێكی لەلایەن حكومەتی بەغداوە پێنادرێت.
عەبدولمەهدی عەمادی، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت و گرێبەستەكان لە وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی “بەشداریكردنی ئەم كۆمپانیا كۆرییە، بەشێوەیەكی كاتی دواخرا، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە پشكێكی هەیە لە كێڵگەی نەوتی بازیان لە هەرێمی كوردستانی عێراق، بەبێ ئەوەی رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی هەبێت”.
هەروەها بەغدا رایگەیاند كە كۆمپانیای SK بۆی هەیە بەشداری لە پڕۆسەی فرۆشتنی ئاشكرای كێڵگە نەوت و غازەكانی عێراق بكات، لە دوای ئەوەی پشكەكەی كێڵگەی بازیانی فرۆشتووە بە كۆمپانیای KNOCی كۆری.
بڕیارە پڕۆسەی فرۆشتنی ئەو كێڵگانەی عێراق لە مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 
له‌كه‌ركوك هێرشكرایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 11:50

زیاتر بخوێنەوە دوای ئه‌وه‌ی مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك پێی نایه‌ ڕۆژی سێیه‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌وجێكی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌لێدان و سوكایه‌تیكردن هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك و وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر ئازاد ده‌كرێت.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی سایتی‌ هاوڵاتی كه‌وتووه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (په‌یامنێر و وێنه‌گری ئێن ئاڕ تی و وێنه‌گری كوردسات و په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی ئازادی/ كه‌ناڵی كه‌ركوك) هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و وێنه‌گره‌كه‌ی كوردساتیش له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد كراوه‌.

ڕۆكان جاف په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی به‌ سایتی‌ هاوڵاتی ڕاگه‌یاند “ئێمه‌ چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك بووین له‌ لایه‌ن فه‌وجێكی پۆلیسی ئاماده‌وه‌ هێرشمان كرایه‌ سه‌ر و ڕوبه‌ڕوی لێدان و سوكایه‌تی پێكردن بووینه‌وه‌”.

ڕۆكان جاف دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌ مافی خۆی خۆش نابێت و له‌ به‌رده‌م دادگادا سكاڵا تۆمار ده‌كات.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌هدی زریان سكرتێری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا به‌ سایتی‌ هاوڵاتی ڕاگه‌یاند “ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ ده‌بێ یاسا سه‌روه‌ر بێ”.

زریان ئه‌وه‌شی وت “ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكا لیژنه‌ی داكۆكیكردنمانهه‌یه و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی له‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌كه‌ین كه‌ سكاڵا تۆمارده‌كات و خۆشمان بێده‌نگ نابین و ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاسا جێگیر بكرێ چونكه‌ به‌ڕاستی هیچ ڕێزێكیان بۆ سه‌ندیكاكان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌”‌.

 
ده‌مه‌لۆجی،‌ مالیكی‌ به‌هه‌وڵدان بۆشكستهێنانی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌ تۆمه‌تبارده‌كات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 13 شوبات 2012 10:36

زیاتر بخوێنەوە مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی‌ وته‌بێژی‌ لیستی‌ عیراقیه‌ سه‌رسامیی‌ لیسته‌كه‌ی‌ ده‌ربڕی‌ له‌و زمانی‌ گفتوگۆیه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌میانه‌ی‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ حزبی‌ ده‌عوه‌دا به‌كاریهێنا.
ده‌مه‌لۆجی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند وته‌كانی‌ مالیكی‌ له‌وتاری‌ یادی‌ حزبه‌كه‌یدا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانیدا به‌ ئاڵۆزكردنێكی‌ نه‌خوازراوی‌ بارودۆخه‌كه‌ وه‌سفكردو گومانی‌ خسته‌ڕوو له‌وه‌ی‌ ئه‌و وتانه‌ی‌ ناوبراو بۆ شكستپێهێنانی‌ كۆنگره‌كه‌ بێت.
ده‌مه‌لۆجی‌ وتی‌ نوری‌ مالیكی‌ خۆی‌ كردۆته‌ به‌رگریكاری‌ دادگای‌ عیراقی‌‌و له‌ئاراسته‌كردنی‌ تۆمه‌تدا بۆ تاریق هاشمی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار خۆی‌ خستۆته‌ شوێنی‌ دادگاو بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پێگه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنی‌و راگه‌یاندنی‌ حكومیی‌ به‌كارهێناوه‌.
ده‌مه‌لۆجی‌ وتیشی‌ لیستی‌ عیراقیه‌ سووره‌ له‌سه‌ر سه‌رخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌‌و به‌دیدێكی‌ روونه‌وه‌ به‌شداریی‌ تێدا ده‌كات به‌ئامانجی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌رێبازی تاكڕه‌وی‌‌و خۆسه‌پاندن كه‌ به‌وته‌ی‌ ناوبراو هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوی‌ ئه‌و رێبازه‌ بگرنه‌به‌ر.

 
سه‌رمای‌ ڕوسیا ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی تۆمار كرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 13 شوبات 2012 10:25

زیاتر بخوێنەوە ئه‌و شه‌پۆلی‌ سه‌رماو به‌فر بارینه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌وروپا‌و ڕوسیای‌ گرتووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی تۆمار كردووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی‌ سه‌رما‌و به‌فربارین ئه‌وروپاو باكوری‌ ئه‌فریقیای‌ گرتووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك سه‌دان كه‌س له‌سه‌رمادا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (ڕوسیا ئه‌لیه‌وم) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شه‌پۆلی‌ سه‌رما‌و به‌فربارینه‌ی‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ ڕوسیای‌ گرتووه‌ته‌وه‌، پله‌ی‌ گه‌رمای‌ به‌جۆرێكی‌ وا دابه‌زاندووه‌، كه‌ له‌هیچ كاتێكدا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و پله‌ نزمه‌.

له‌مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ ڕوسیا  پله‌ی‌ گه‌رما بۆ (30) پله‌ی‌ ژێر سفر دابه‌زیوه‌، له‌هه‌مانكاتدا له‌ناوچه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سیبریا گه‌یشتووه‌ته‌ (57)  پله‌ی‌ ژێر سفر، به‌وه‌ش دابه‌زینی‌ پله‌ی‌ گه‌رما ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ پێوانه‌یی تۆماركردووه‌، ئه‌وه‌ش كێشه‌و ئاسته‌نگی‌ زۆری‌ دروستكردووه‌، وه‌ك په‌كخستنی‌ هاتوچۆی‌ نێوان شاره‌كان‌و گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با.

له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ فریاكه‌وتنی‌ ڕوسیا له‌ئاماده‌باشیدان‌و سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانن.

 
به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌، شێوازێکی نوێی لێپێچینەوە پەیڕەو دەکات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
یەک شەممە, 12 شوبات 2012 12:16

زیاتر بخوێنەوە لەرونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ لە شەودا بە پێچەوانەی ئاراستەی رێگاوە دەوەستێت و تیشکی لایتەکانی رودەکاتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێپێچینەوەیان لە گەڵدا دەکات.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەکارهێنانی ئەو شێوازە نوێیەی لێپرسینەوە دەگێڕێتەوە بۆ باشتر بەڕێوەچونی لێپێچینەوەکان و ئاماژەی بەوەداوە: مەبەست لە بەکارهێنانی ئەو شێوازە نوێیەی لێپێچینەوە، بە ئاگابونی مەفرەزەکانمانە لەو سەرپێچیانەی شۆفێر ئەنجامیدەدات لە شەودا، کە برتیە لە بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و ئاڵوگۆڕکردنی جێگای شۆفێر و سەرنشین لە حاڵەتی بێ مۆڵەتیدا.
رونکردنەوەکە ئەوەشی خستوەتەڕو: سەرپێچیەکان بە رۆژدا دەبنیرێن و پێویست بە بەکارهێنانی ئەو شێوازە ناکات، بەڵام لە شەودا ئەو میکانیزمە بەکاردهێنین و نابینە ئاستەنگیش بۆ هیچ شۆفێرێکی شەقامەکان.

 
«دەستپێکنیشاندان12345678910داهاتووکۆتایی»

JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !