|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 11:56 |
|
له‌هه‌ر پێنج كه‌س له فه‌ره‌نسیه‌كان یه‌كێكیان ده‌رمانه‌كانى هێمنكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن ، چونكه به‌پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست تۆڕه‌بوونه‌وه ده‌نالێنن .
گۆڤارى "لونۆفال ئۆبسرفاتور"ى فه‌ره‌نسی بلاوى كرده‌وه ، كه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ده‌رمانى فه‌ره‌نسی ئاشكراكراوه ، به‌وه‌ى كه فه‌ره‌نسیه‌كان زیاتر ده‌رمانى هێمنكه‌ره‌وه ده‌خۆن .
به‌پێی هه‌والى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، له‌هه‌ر سێ كه‌سی فه‌ره‌نسی یه‌كێكیان به‌ربه‌ستێك له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا وه‌رده‌گرێت ، ئه‌مه‌ش په‌نا بۆ خواردنى ده‌رمانه هێمنكه‌ره‌وه‌كان ده‌به‌ن به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام یان پچرپچر .
توێژه‌ران له‌كۆتایدا هۆشدارى ده‌ده‌ن كه خواردنى هێمنكه‌ره‌وه‌كان به‌بێ چاودێری پزیشك ، ده‌بێته هۆى لاوازبوونى هزرو بیر‌و تێكچوونى ڕه‌فتارى مرۆڤ .
|