ئێمە هەمانە 18 میوان سەرهێڵ

مێشێل ئۆباما: سەوزە بخۆن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی   
دووشەممە, 30 کانونی دووەم 2012 10:24

قوتابیانی قوتابخانەیەكی سەرەتایی شاری فێرفاكس لە ولایەتی ڤێرجینیای ئەمریكا، بەرامبەر سەمای میشێل ئۆبامای خانمی یەكەمی ئەمریكا تووشی شۆك بوون.
میشێل لە مەراسیمێكی تایبەتدا لەو قوتابخانەیە لەسەر تەختەی شانۆ، خەریكی سەماكردن بوو لەگەڵ چەند قوتابییەكی ئەو قوتابخانەیە. یەكێك لە مامۆستاكانی ئەو قوتابخانەیە كە ناوی جانێتە، گوتی " پێموابێ میشێل هەموومانی بەزاند لە سەماكردندا".
هەروەها لەو سەردانەیدا، خانمی یەكەمی ئەمریكا، ئامۆژگاری قوتابیانی كرد كە زۆرترین سەوزە بخۆن، تاوەكو جەستەیەكی تەندروستیان هەبێ و گوتیشی لەگەڵ باراك ئۆبامای مێردی باسیان لە دەركردنی بڕیارێك كردووەتەوە بۆ سیستەمی قوتابخانەكانی ئەمریكا، ئەویش ئەوەیە هانی قوتابیان بدرێت، ئەو نانەی لە قوتابخانە دەیخۆن، زیاتر سەوزەی تێدا بێت.

بینراوه: 254
(0)


busy
 

تێبینی : سلێمانی نێت به‌رپرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان که‌ له‌ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه ! به هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی بەسوود بۆ خوێنەران !