|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 16 کانونی دووەم 2012 10:55 |
|
په‌ڕی باڵنده‌یه‌ك كه ئێستا قڕیی تێكه‌وتووه، له نیوزله‌ندا فرۆشرا به 6 هه‌زار دۆلار.
ئه‌م په‌ڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باڵنده‌ی (هویا) كه باڵنده‌یه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌شبووه‌و دواجار كه‌بینراوه له‌ساڵی 1907 بووه، ئه‌و نوسینه‌گه‌یه‌ی ئه‌م زیاندكردنه‌ی تیاكرا له‌شاریی (ئاكلاند)ی نیوزلندا، كێشمه‌كێش و هه‌رایه‌كی زۆری تیا‌بوو له‌نێوان كڕیاره‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و په‌ڕه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دینه، خاوه‌نی ئه‌م په‌ڕه كه شوناسی خۆیی دیارینه‌كرد ده‌ڵێت "ئه‌و په‌ڕه‌ی له باپیرانیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه پشتاوپشت تاگه‌یشتۆته ده‌ست ئه‌و."، به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له كۆندا سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كانی (ماوری) له نیوزیلندا ئه‌م په‌ڕه‌یان بۆ جوانكاریی به‌كارهێناوه.
|