|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 13:02 |
|
هه‌رچه‌نده هه‌مو رێوشوێنێكی پێویستی بۆئه‌وه گرتبوه‌به‌ر دوای دزییه‌كه‌ی هیچ شوێنه‌وارێك به‌جێنه‌هێڵێت، به‌ڵام دزێكی ئیتاڵی به‌هۆی چاوه جوانه‌كانیه‌وه ئاشكرابو. دزه‌كه له‌وناچه‌یه‌كی نزیك رۆمای پایته‌خت به‌ده‌مامكه‌وه هه‌ڵیكوتابوه سه‌ر دوكانێك‌و 4هه‌زار یۆرۆی دزیبو، ژنه‌ی خاوه‌ن دوكان، به‌پۆلیسی راگه‌یاندبو چاوه‌كانی دزه‌كه شینێكی جوانی بریسكه‌دار بون. به‌هۆی ئه‌و وه‌سفه‌شه‌وه پۆلیسه‌كان توانیان دزه‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ركه‌وت گه‌نجێگی 18ساڵان بووه.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 11:30 |
|
زانایانى ئه‌لمانى توانیان بچووكترین گیانله‌وه‌رى حه‌ربا له جیهاندا له ناوچه دارستانه‌كانى مه‌دغشقه‌ر بدۆزنه‌وه ، كه درێژه‌یه‌كه‌ى له 16 مللیمه‌تر تێپه‌رناكات .
میگویل فینسیس له په‌یمانگاى گیانله‌وه‌ران له زانكۆى براونشفایگ رایگه‌یاند كه ئه‌م گیانله‌وه‌ره له‌سه‌ر گه‌ڵا وشكه‌كانى دارستانى خاكى مه‌دغه‌شقه‌ر ده‌ژیت و خواردنیشی بیریتیه له خواردنى زینده‌وه‌رى بچوك .
یۆرن كۆلر له مۆزه‌خانه‌ى ئاژه‌لان له شارى درامشتاتى ئه‌لمانى وتى" ڕه‌نگى ئه‌م حه‌ربایه به‌پێی ئه‌و شوێنه ده‌بێت كه لێی ده‌ژیت ، وه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه ناوى "بروكیسیا میكرا"بۆى دانراوه .
به‌پێی وته‌ى فرانك گلاف له مۆزه‌خانه‌ى ئاژه‌لانى شارى میۆنیخ ، ئه‌م حه‌ربایه ته‌نها به بچووكترین گیانله‌وه‌ر له جیهاندا دانانرێت ، به‌لكۆ هه‌ندێ ماسی و بۆق هه‌ن كه درێژیه‌كه‌یان له هه‌شت مللیمه‌تر تێپه‌رناكات .
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 17 شوبات 2012 12:53 |
|
له‌ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا ژنێكی سویدی به‌وه تاوانبار كرا كه جگه‌ره و بیره‌ی به منداڵه 3 ساڵه‌كه‌ی داوه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی.
ڕۆژنامه‌ی (سیدسفینسكان)ی سویدی بلاَویكرده‌وه، ئه‌و پارچه ڤیدیۆییه‌ی له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه گیراوه، ده‌ركه‌وتووه ئافره‌ته‌كه به به‌شداری ئه‌وانی تر جگه‌ره ده‌داته منداڵه‌كه‌و پێیده‌ڵێ (توند هه‌ڵیمژه، هه‌ناسه بده)، ئه‌وانی تریش بیره ده‌ده‌نه منداڵه‌كه‌و دایكه‌كه هیچ ناڵێ.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی سوید بلاَویانكرده‌وه، كه ژنه‌كه بۆ پۆلیس وتویه‌تی ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی خواردویه‌تییه‌وه، بیره نه‌بووه ئاو بووه، بۆیه ژنه‌كه به‌تاوانی به‌كارهێنانی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌و شكاندنی یاساكانی سوید له به‌كارهێنانی ئه‌لكهول تاوانبار كراوه.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 12:04 |
|
پزیشكه‌كان هۆشدارى مه‌ترسی مردن ده‌ده‌نه ئافره‌تێكى به‌ریتانى ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ى 31 ساڵه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر یه‌ك سیسته‌مى خواردن ، كه ئه‌ویش ته‌نها خواردنى پیتزایه به درێژاى ئه‌م ساڵانه‌و نه‌خواردنى هیچ جۆره خواردنێكى تر .
ڕۆژنامه‌ى "زه سه‌ن"ى به‌ریتانى بلاویكرده‌وه كه كلیر سیمۆنزى ته‌مه‌ن 33 ساڵ له ڕۆژئاواى له‌نده‌ن ، ماوه‌ى 31 ساڵه ته‌نها پیتزا ده‌خوات كه په‌نیرو ئاوى ته‌ماته دروستده‌كرێت .
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان هۆشدارى ده‌ده‌نه سیمۆنز كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ته‌نها خواردنى ئه‌م خۆراكه ، مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌و كێشه‌كانى دڵ له‌سه‌رى به‌رزده‌بێته‌وه .
سیمۆنز وتى" من پارێزگارى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى خۆم ده‌كه‌م ، له رێگه‌ى ڕاهێنانى وه‌رزشی و خواردنه‌وه‌ى برێكى زۆى ئاو ، به‌لام پزیشكه‌كان هۆشداریم ده‌ده‌ن له تووشبوون به كه‌مى ئاستى ڤیتامینه‌كان و كانزاكان له‌ناو له‌شدا .
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 16 شوبات 2012 11:56 |
|
له‌هه‌ر پێنج كه‌س له فه‌ره‌نسیه‌كان یه‌كێكیان ده‌رمانه‌كانى هێمنكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن ، چونكه به‌پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست تۆڕه‌بوونه‌وه ده‌نالێنن .
گۆڤارى "لونۆفال ئۆبسرفاتور"ى فه‌ره‌نسی بلاوى كرده‌وه ، كه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ده‌رمانى فه‌ره‌نسی ئاشكراكراوه ، به‌وه‌ى كه فه‌ره‌نسیه‌كان زیاتر ده‌رمانى هێمنكه‌ره‌وه ده‌خۆن .
به‌پێی هه‌والى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، له‌هه‌ر سێ كه‌سی فه‌ره‌نسی یه‌كێكیان به‌ربه‌ستێك له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا وه‌رده‌گرێت ، ئه‌مه‌ش په‌نا بۆ خواردنى ده‌رمانه هێمنكه‌ره‌وه‌كان ده‌به‌ن به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام یان پچرپچر .
توێژه‌ران له‌كۆتایدا هۆشدارى ده‌ده‌ن كه خواردنى هێمنكه‌ره‌وه‌كان به‌بێ چاودێری پزیشك ، ده‌بێته هۆى لاوازبوونى هزرو بیر‌و تێكچوونى ڕه‌فتارى مرۆڤ .
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |