|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
سێ شەممە, 06 کانونی یەکەم 2011 10:28 |
|
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (5-12-2012) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتی ساڵی (2012)یان په‌سه‌ندكردووه‌و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیانكردووه.
(د. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابووری له‌په‌رله‌مانی عێراق بهNNA ڕاگه‌یاند، تائێستا ڕه‌شنووسی بودجه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست لیژنه‌كه‌یان.
وتیشی:"پێموایه ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو، حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كه‌وێته‌وه فێڵكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان‌و (17%)ی هه‌رێم وه‌ك خۆی ڕه‌وانه ناكات، به‌ڵكو ته‌نها (12%)ی ئه‌و بودجه‌یه‌و كه‌متریش ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
له‌باره‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم‌و پارێزگاكانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم‌و پارێزگاكان وه‌ك خۆی بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و نه‌خراوه‌ته ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی (2012)وه. له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، كێشه‌ی پێشمه‌رگه تائێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كلابكرێته‌وه ئه‌وا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نن.
|