|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
هەینی, 02 کانونی یەکەم 2011 14:27 |
|
له دواترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی (UNISCO) ی جیهانیدا هاتووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئابووری وڵاتی به‌ڕازیل له‌گه‌شه‌یه‌كی باشدایه به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی له‌و وڵاته‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ته‌نها له به‌ڕازیلدا 7.9 ملیۆن لاوی ته‌مه‌ن 12 بۆ 17 ساڵ له خێزانێكدا ده‌ژین كه داهاتی مانگانه‌یان له 144 دۆلاری تێ په‌ڕناكات. ڕاپۆته‌كه دیسانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه 3.7 ملیۆن لاو له‌و وڵاته‌دا به‌ته‌واوی به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و ئاستی هه‌ژاریان گه‌شتووه‌ته پله‌ی سفر و مانگانه خێزانه‌كانیان ته‌نها 71 دۆلاریان ده‌ست ئه‌كه‌وێت. شایه‌نی باسه ئه‌و ڕاپۆرته پشتی به ڕاپرسییه حكومییه‌كان به‌ستووه و ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه كه ئاستی هه‌ژاری له نێوان لاوان‌دا له ساڵی 2004 دا له‌سه‌دا 16.3 بووه كه‌چی پاش پێنج ساڵ ئه‌و هه‌ژارییه به‌رزتر بووه‌ته‌وه و گه‌شتووه‌ته 17.6 .
|