|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
پێنج شەممە, 17 تشرینی دووەم 2011 11:41 |
|
یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره ئابوورییه‌كانی زانكۆی كه‌ربه‌لا به‌ناوی پڕۆفیسۆر دكتۆر (حكیم ڕووبه‌یعی) ڕایگه‌یاند" حكومه‌تی عێراقی له‌ماوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه جیاوازانه‌ی ڕووی له وڵاتانی جیهانی كردووه 30 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی زه‌ره‌رمه‌ندبووه وه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ته‌نها له عێراقدا 7 ملیۆن كه‌س به هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن". حكیم وتیشی" وڵاتانی جیهان نزیكه‌ی 250 جۆری جیاجیا قه‌یرانی ئابووری ڕووی لێكردوون وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كاتێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقی نكۆڵی له‌وه ئه‌كه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌بووه". شایه‌نی باسه ئابووری عێراق به‌درێژای 30 ساڵه ڕووبه‌ڕووی تیاچوون بووه‌ته‌وه هه‌ر له‌شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه كه بووه‌ته هۆی له ناوچونی 510 بلیۆن پاوه‌ند وه بژاردنی ئه‌و خه‌ساره‌ته‌ی كه عێراق له وڵاتانی هاوسێ ی داوه واده‌كات كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌به‌رزی بمێنێته‌وه.
|