|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
چوار شەممە, 16 تشرینی دووەم 2011 18:43 |
|
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگاكانیان واڵایه، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن‌و پێویستیان به‌هاوكاریی بانكه‌كان ده‌بێت، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان.
(ئه‌حمه‌د حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه، ئاماده‌یه بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدانێكی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری وه‌به‌ر هێنان ده‌كه‌ن، وتیشی:"هه‌وڵمانداوه له‌ڕێی ده‌ركردنی چه‌ندین ڕێنماییه‌وه، بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه هه‌موو هاوكارییه‌كی ئه‌و كۆمپانیایانه بكه‌ن، كه پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه، له‌ئێستاشدا هه‌موو بانكه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو جوره یارمه‌تیدانێك بۆ پرۆژه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان".
ئه‌حمه‌د حسێن ڕایشیگه‌یاند، توانای هاوكاریكردنی بانكه‌كان له‌پرۆژه‌یه‌كه‌وه بۆ پرۆژه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت، پێویسته كۆمپانیاكانیش له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فورمێكه‌وه ڕونكردنه‌وه بده‌ن به‌بانكه‌كان له‌چی بوارێكی وه‌به‌رهێناندا كارده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جۆر هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه له‌بواری وه‌به‌رهێناندا كارده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌و بازرگانه‌ی داوای هاوكاریی دارایی له‌بانكه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بن.
وتیشی:"له‌ئێستادا سیستمی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی پێشكه‌وتوو جێبه‌جێده‌كه‌ن، ڕۆژانه‌ش قورساییه‌كی زور له‌سه‌ر بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، بۆیه پێویستمان به‌كردنه‌وه‌ی بانكی زیاتر ده‌بێت، بۆ زیاتر كارئاسانیكردن بۆ هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌كانی خۆیان جێبه‌حێ بكه‌ن".
له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌كانی خۆیان له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا داده‌نێن‌و بانكه‌كانیش ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی، له‌بواری وه‌به‌رهێناندا له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
|