|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
چوار شەممە, 08 شوبات 2012 10:04 |
|
حکومەتی چین لەهەوڵی ئەوە دایە بۆ کەمکردنەوەی هاوردەی نەوت لەئێران پەنا بۆ وەڵاتانی دیکەی خاوەن وزەی نەوت ببات.
هەرچەند بە پێی چەند سەرچاوەیەک بەرپرسانی پەکین لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران رێکبکەون سەبارەت بە کرینی نەوت بە نرخێکی هەرزانتر. ئاژانسی رۆژتەرز لە هەواڵکیدا بڵاوی کردەوە لە چەند مانگی رابردوودا حکومەتی چین بە رێژەیەکی زۆر نەوتی لە وەڵاتی سعودیەوە هاوردە کردووە،رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەک رێکخراوی ئۆپێک بڵاویکردەوە ئاستی هەناردەی بەرهەمی نەوتی سعودیە لەمانگی رابردوو گەیشتە نۆ ملیۆن و حەوت سەد و شەست هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. لەم رێژەیەش بەشێکی زۆر پشکی چین بووە،چین کە بەدووەمین بەکار هێنەری نەوت لە جیهان هەژمار دەکرێت لە چەند مانگی رابردوو بەڕێژەیەکی زۆر نەوتی لە وەلاتانی رۆژئاوای ئەفریقیا و رووسیا و ئۆسترالیا هاوردە کردووە وەک بەدیل بۆ کەمکردنەوی کرینی نەوت لە ئێران. پێشتر چین بەرێژەی بیست لەسەد نەوتی لە ئێران هاوردە دەکرد بەلام لەسەرەتای ساڵی نوێوە بەڕێژەی سێسەد هەزار بەرمیل لەم رێژەیە دابەزیوە کە دەکاتە نیوەی ئەو نەوتەی رۆژانە لە ئێران هاوردەی دەکرد.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 22 کانونی دووەم 2012 11:06 |
|
له‌شانشینی به‌ریتانیا زیاتر له‌دوو ملیۆن هاوڵاتی بێكارن، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوودا پێشینه‌ی نه‌بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆرۆ نیوز بڵااَویكرده‌وه، ژماره‌ی بێكارانی به‌ریتانیا له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2011 دا به‌به‌رزترین ڕێژه‌ی 17 ساڵی ڕابردوو گه‌یشتووه، به‌لاَم داواكاری له‌سه‌ر مافی بیمه‌ی بێكاری له‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا كه‌مێك كه‌متر بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی پسپۆڕانی بواری كار له‌به‌ریتانیا، 118 هه‌زار هاولاَتی به‌ریتانی له‌سێ مانگی چواره‌می پارساڵدا له‌كاركردن وه‌ستاون، ژماره‌ی بێكارانیش زیاتر له 2.5 ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه له‌حاڵێكدا كه له‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا ته‌نها 1200 كه‌س داوای بیمه‌ی بێكارییان پێشكه‌ش كردووه.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
یەک شەممە, 15 کانونی دووەم 2012 11:01 |
|
چین ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆی دژ به‌بڕیاری سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا خسته ڕوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و سزایانه‌ی ڕووبه‌ڕووی یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی تایبه‌تمه‌ندی بواری نه‌وتی چین كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی سه‌وداكانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له‌ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چین ئه‌و سزایانه‌ی به‌تێپه‌ڕاندنی بنه‌ما‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌سزادان پێناسه كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، كه له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی چین، به‌گوێره‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه‌و ئه‌و جۆره سزادانانه‌ش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئیداره‌ی واشنتۆن له‌میانی سزادانی كۆمپانیا هاوكار‌و سه‌وداگه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، سزای كۆمپانیای (چوای چرونگ)ی چینی داوه، به‌هۆی مامه‌ڵه‌و سه‌وداكانی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران.
|
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
دووشەممە, 12 کانونی یەکەم 2011 10:58 |
|
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕووخانی ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆكی سوریا ده‌بێته خێر‌و خۆشی بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژنامه‌ی (ئیلاف)ی ئه‌له‌كترۆنی بڵاویكرده‌وه، (ئیهود باراك) وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی مافی مرۆڤ له‌ڤییه‌نا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، ڕووخانی ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌بێته خێر‌و خۆشی بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و گورزێكی كاریگه‌ریشه بۆ ئێران‌و حزبوڵڵای لوبنانی.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌د ئیدانه كراوه، كه پێده‌چێت له‌كۆتاییدا ببێته‌هۆی ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه، به‌ڵام كه‌س نازانێت له‌داهاتوودا چی ڕووده‌دات.
|
|
بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن : به‌ڕێوبه‌ری گشتی
|
|
سێ شەممە, 06 کانونی یەکەم 2011 10:28 |
|
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (5-12-2012) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتی ساڵی (2012)یان په‌سه‌ندكردووه‌و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیانكردووه.
(د. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابووری له‌په‌رله‌مانی عێراق بهNNA ڕاگه‌یاند، تائێستا ڕه‌شنووسی بودجه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست لیژنه‌كه‌یان.
وتیشی:"پێموایه ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو، حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كه‌وێته‌وه فێڵكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان‌و (17%)ی هه‌رێم وه‌ك خۆی ڕه‌وانه ناكات، به‌ڵكو ته‌نها (12%)ی ئه‌و بودجه‌یه‌و كه‌متریش ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
له‌باره‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم‌و پارێزگاكانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم‌و پارێزگاكان وه‌ك خۆی بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و نه‌خراوه‌ته ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی (2012)وه. له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، كێشه‌ی پێشمه‌رگه تائێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كلابكرێته‌وه ئه‌وا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نن.
|
|
|
|
|
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |